Site icon Zed Press

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

Ministry of Finance and Economy وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان زێدپرێس

زێدپرێس

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ و بڕیار و ڕێنماییەکی نوێ بۆ خەرجکردن و نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی وانەبێژان دەرنەچووە.

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، لە وەڵامی بەیاننامەیەکی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانیان تۆمەتبار دەکات.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرجنەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە؛ هیچ بڕیار و ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٠٢٣/١١/٣٠

 

Exit mobile version