Site icon Zed Press

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ فڕۆکەیەک گڕی نەگرتووە

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە، هیچ فڕۆکەیەک لە ناو فڕۆکەخانەکە گری گرتبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە چەند میدیا و سۆشیال میدیایەکی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، کە فڕۆکەیەک لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

دواتر، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ فڕۆکەیەک لەناو فڕۆکەخانەکە گڕی نەگرتووە، بەڵکوو پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانە بۆ مەشق و ڕاهێنانی تیمەكانی فڕۆخانە ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەلایەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکراونەتەوە، لە چوارچێوەی مەشقی تیمەکانی فریاگوزاری فڕۆکەخانەکەدا، چالاکییەک لە شێوەی گڕتنی فڕۆکەیەک ئەنجامدراوە و تیمەکانی فریاگوزارییش نمایشی بەهاناوەچوون دەکەن. ئەو وێنەیە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە، میدیاکان بەبێ هیچ بەدواداچوونێک وەک هەواڵی گڕتنی فڕۆکە بڵاویان کردووەتەوە.

 

Exit mobile version