Site icon Zed Press

سلێمانی؛ لەمانگێكدا ٩٠٧ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون

زێدپرێس

 

لەماوەی مانگی ڕابردوودا، ٩٠٧ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لە شاری سلێمانی لەدایک بوون، کە ٥٠٥ منداڵ بەشێوەی سروشتی و ٤٠٢ منداڵیش بە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا (١ بۆ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٢ هەزار و ٢٥٤ نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و ٤٨٦ نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، مانگی ڕابردوو ٩٠٧ منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون؛ ٤٢١ منداڵ كوڕ و ٤٨٦ منداڵ كچ بوون، لەو ژمارەیەش ٥٠٥ منداڵیان بەشێوەی سروشتی و ٤٠٢ منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٩٥ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ٢٢ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و ١٠٨ لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

 

Exit mobile version