Site icon Zed Press

سوودانی داوای پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدڕاڵی دەکات

زێدپرێس

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێگەی پێکهێنانی لێژنەیەک لە ڕاوێژکارانی دەستورییەوە، هەوڵی پێداچوونەوە بە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دەدات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، داوای لە ڕاوێژکارانی دەستوری کردووە، لێژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدڕاڵیی عێراق پێکبهێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، حکوومەتی عێراق مکوڕبوونی خۆی لەسەر گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دووپات کردووەتەوە، لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی دادگای فیدڕاڵی و لەپێناو دڵنیابوونەوە لە تەواوبوونی بنیاتنانی دامەزراوە دەستورییەکانی وڵاتەکە و لەو چوارچێوەیەدا، هەوڵی ئامادەکردنی چەند ڕەشنووسێک دراوە بە مەبەستی نەهێشتنی ناکۆکی لەسەر چەند پرسێکی دیاریکراو.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٥ەوە بەڵێنی پێداچوونەوە بە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقی داوە.

Exit mobile version