زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە، شەش شەقامی ناو شاری هەولێر دادەخرێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە، بەهۆی ئاهەنگ و بۆنەی سەری ساڵەوە و لەپێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ، چەند شەقامێک بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەوە دادەخرێن تا ئاساییبوونەوەی شەقام.
شەقامەکان ئەمانەن:
١-شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چوون و هاتن.
٢-چوارڕێیانی زەیتونە و داون تاون بەرەو ناو بازاڕ.
٣-شەقامی سینەما حەمرا بەرەو ناو بازاڕ.
٤-شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.
٥-شەقامی ١٠٠ مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ.
٦- لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تا چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد (شەقامی درێم ستی، ئێمپایەر) چوون و هاتن.