زێدپرێس
لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دووەمین درۆنی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دژەتیرۆری کوردستان/پارتی، ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٨:٥٠ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە هەر ئێوارەی دوێنێ چوارشەم ١٠ی کانوونی دووەم درۆنێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە.

