زێدپرێس
بەشی پێشبینی کەشناسی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو ١١/١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بارینی بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و لەسەنتەرى شارەکانیش باران بەڕیژەی جیاجیا دەبارێت و لە هەندێک ناوچە وەکوو هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک و باشورى هەرێمی کوردستان هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.
لەگەڵ دروستبوونى تەم لە ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک و هەندێک ناوچەى دیکە لە کاتەکانى بەیانیدا.
بەپێی تۆماری وێستگەکان، بڕی بارینی بارانی لەماوەی ١٢ کاژمێری ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 2.3 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 10.9 ملم
چەمچەماڵ 1.4 ملم
دهۆک 6.7 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
ئاکرێ 9.0 ملم
ئامێدى 19.6 ملم
بامەرنێ 9.6 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
دوکان 3.2 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 6.0 ملم
مانگیش 7.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 11.2 ملم
قەڵادزێ 3.4 ملم
باتوفە 14.4 ملم
مێرگەسور 21.8ملم
سیدەکان 6.8 ملم