زێدپرێس
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکات و پشتیوانییش بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، “کردەوە دوژمنکارانەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین، کە پێشێلکاری سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی”.
زیاتر دەڵێ “سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکان دەکەم و پشتیوانییش لە هەرێمی کوردستان دەکەین”.
شەوی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لە ڕیزی هاووڵاتییانی سڤیل لێکەوتەوە، لەناویاندا پێشڕەو دزەیی وەبەرهێنەری دیاری هەولێر و هەرێمی کوردستان کە خۆی و لانیکەم دوو ئەندامی خێزانەکەی شەهید بوون، لەکاتێکدا ماڵەکەی بە چەند مووشەکێک بۆردمان کرا.