زێدپرێس
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەم ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، بڕیار وا بووە له پهراوێزی چالاكییهكانی كۆڕبهندی ئابووریی داڤۆس له سویسرا، ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ حوسێن ئهمیر عهبدوڵاهیان وهزیری دهرهوهی ئێران کۆببنەوە، بەڵام وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، وەزیری دەرەوەی ئێران بەخۆی داوای کردبوو، چاوی بە هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەوێت، بەڵام کۆبوونەوەکە لەلایەن هەردوو سەرۆکوەزیرانەکەوە ڕەت کراوەتەوە.
شەوی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی ١١ مووشەکی دوورهاوێژەوە هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و ناوچە سڤیلنشنەکانی شارەکەی بە ئامانج گرت. بەهۆی هێرشەکانەوە چوار کەس شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندارن.
هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر و بە ئامانجگرتنی خەڵکانی سڤیل ناڕەزایەتییەکی بەرفرەوانی لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.