Site icon Zed Press

نزیکەی ٢٠ ھەزار تۆن کەلوپەل لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل گەڕێندراونەتەوە

زێدپرێس

 

ساڵی ڕابردوو لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل نزیکەی ٢٠ ھەزار تۆن کەلوپەل بەهۆی نەشیاوێتییەوە گەڕێندراونەتەوە یان لەناوبردراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ڕایگەیاند، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵە، ١٩ ھەزار و ٨٩٧ تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لێژنە پەیوەندیدارەکان پەسەند نەکران و زۆرینەی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێی هاوردەکراوە و بەشێکی دیکەش لەناوبردراون، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کەرەستە و کەلوپەلەکان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەگونجاون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، زۆرینەی کەلوپەلەکانیش کۆزماتیک، خواردن، خواردنەوە، کەرەستەی  ڤێتێرنەری، بیناسازی و چەندین کەرەستەی دیکە بوون.

Exit mobile version