Site icon Zed Press

سێ بازرگان بە زیاتر لە ٢٥ کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ بازرگان بە ٢٥ کیلۆ و ٨٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، شەوی ١٣/١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆکی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە دووانیان بیانیین دەستگیر بکەن و هاوکات لەم چالاکییەدا بڕی ٢٥ کیلۆ و ٨٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە شارۆچکەی سیدەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەم باندەی دەستگیکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان ڕووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا”.

 

 

Exit mobile version