زێدپرێس
لێژنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئێران گەیشتە هەولێر و بڕیارە ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەم ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، شاندێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پشێوازیکران.
هەفتەی ڕابردوو، لێژنەی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەمەڕ هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دا.
بڕیارە لێژنەکە لە نزیکەوە بەدواداچوونی خۆیان بکەن و ڕاپۆرتێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکەیان ئامادە بکەن.
پێشتریش شاندێکی لێکۆڵینەوە لە حکوومەتی عێراقەوە بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی برینداران و شوێنی مووشەکبارانەکەی کرد.