Site icon Zed Press

دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەکرێت

بڕیارە لە بەیانییەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، وا بڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.

لێدوانەکەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەکاتێکدا دێت، کە هەر ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی تایبەت بە پڕۆژەی (هەژماری من) لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد.

پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری لە بایەخی سیستەمەکە و دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە سلێمانی داوە و زیاتر دەڵێ: “هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و وابڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن”.

Exit mobile version