ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان/نووسینگەی کۆیە ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سنوری پەروەردەی کۆیە بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمێکی دەستەکە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەردانی ناو خۆپیشاندەرانیان کرد و لە نزیکەوە چاودێری وردی خۆپیشانەکەیان کردووە و گوێیان لە داواکارییەکانیان گرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە کاتێکدا نزیکەی چوار مانگە، هەر لەسەرەتای دەستپێکی وەرزی خوێندن بایکۆتی مامۆستایان لە گشت قوتابخانەکان و لە پڕۆسەی خوێندن بەردەوامی هەیە و توندتر بووە و بڕیاریانداوە تاکو خواست و داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت نەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن”.
زیاتر دەڵێ: “هۆكارهكهی دهگهڕێتهوه بۆ نهدانی ماف و شایسته داراییهكانیان، وهك پێنهدانی مووچهكان لهكاتی خۆیدا و گهڕانهوهی پله بهرزكردنهوه و گێڕانهوهی پاشهكهتی مووچهكانیان و دامهزراندنی مامۆستایانی وانهبێژ، كه ئەو داواکارییانەش مافێكی دروست و ڕەوای مامۆستا و فەرمانبەرانە، و پێویستە حکوومەت گوێ بگرێ له مامۆستایان و به دهمهوههاتنی داوا ڕهواكانیان و گێڕانهوهی مافهكانیان”.
ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە شاری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کۆیە و لە سنوری چەند پەروەردەی دیکە دەڤەرەکە، خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەچوو.