Site icon Zed Press

مەسعوود بارزانی و بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کۆبوونەوە

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کۆبوونەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی “بارەگای بارزانی”، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر لەو دیدارەدا “جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە”.

ئیبراهیم کالین لە ئەیلوولی ١٩٧١ لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تا ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەک گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە پلەی باڵیۆز کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک جێگری سەرۆکی دەستەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و  لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بە بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا دەستنیشانکراوە.

Exit mobile version