Site icon Zed Press

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی مووچە و بودجە کۆدەبێتەوە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا چەندین پرس و بابەتێک تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پوختەیەک لەبارەی سەردان و بەشداری شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆڕبەندی داڤۆس بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران، دەخرێتەڕوو.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق لەمەڕ مووچە و بودجە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها، بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بدات.

Exit mobile version