Site icon Zed Press

بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ سێ‌ کەس دەستگیركران

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ‌ تۆمەتبار كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو دەستگیرکران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هەریەك لە تۆمەتباران (ت. م. ج) و (م. ب ك) و (س. ك. ش) بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

Exit mobile version