ئەمڕۆ پێنجشەم، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی، ١٢ وێستگەی سووتەمەنی- بەنزینخانە- لە شاری هەولێر داخراون و سزادراون.
سزادانی بەنزینخانەکان وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان دەگەڕێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی هەولێر، لەماوەی ٢ تا ٨ی شوبات، لێژنەکانی چاودێری، پشکنینیان بۆ ١٢٠ بەنزینخانە لە شاری هەولێر کردووە و لە ئەنجامی پشکنینەکانیاندا دەرکەوتووە ئەو ١٢ بەنزینخانەیە بەنزینی کوالێتی خراپ دەفرۆشن و بەهۆیەوە داخراون.
بەنزینخانە داخراوەکان پێک دێن لە؛
-وێستگەی بێداو
– وێستگەی ڕزگاری
-وێستگەی مەیهەن/یارا
-وێستگەی پۆڕش
-وێستگەی پێشمەرگە
-وێستگەی پەیام
-وێستگەی باواجی
وێستگەی میر
-وێستگەی باخەوان
-وێستگەی دەروازەی دارەتوو
-وێستگەی ئاڵا
-وێستگەی زەنگ