Site icon Zed Press

بچووکترین بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە دهۆک تەمەنی ١٢ ساڵە

Zed Press Graphic Iran Drugs زێدپرێس گرافیك نزیکەی ١٢ ملیۆن ئێرانی ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەرن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە بچووکترینیان تەمەنی ١٢ ساڵە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە بچووکترینیان تەمەنی ١٢ ساڵە.

 

ڕائید شڤان مەحموود بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە بنکەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر/ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک، ئاشکرای کرد، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ئاماری فەرمی، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دهۆک ملیۆنێک و ٢٩٢ هەزار کەسە و تەنیا ئەو ژمارەیەی لە بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، ڕێژەی ٠.٠٩٪ی دانیشتووانی دهۆک پێکدەهێنێت.

لێدوانەکەی ڕائید شڤان مەحموود، لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پانێڵێکی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆی دهۆک، هات. ئەو ڕایگەیاند، هەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، دەستیان بەسەر ٧٠٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

بەگوتەی بەرپرسەکەی ئاسایشی دهۆک، لەناو دەستگیرکراوەکاندا بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر هەیە، کە تەمەنی تەنیا ١٢ ساڵە و بەو شێوەیەش وەک گوتی، بچووکترین بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە مەکسیک نییە و لە دهۆکە.

Exit mobile version