ئەو گوتانەی مەسرور بارزانی، لە میانەی گوتارێک هات کە ئەمڕۆ دووشەم، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشی کرد.
ئەمەش دەقی وەرگێڕدراوی گوتارەکەیە:
بەڕێزان:
پێش ئەوەی وتارەکەم دەستپێبکەم دەمەوێت پرسە و هاوخەمیى خۆم ئاڕاستەی گەل و حکومەتی ئیمارات و شانشینی بەحرەین و کەسوکاری ئەو سەربازانە بکەم بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ڕابردوو لە سۆماڵ گیانیان لەدەستدا.
بەڕێزان:
ڕێکخەرانی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان:
میوانانی هێژا:
ڕۆژتان باش
خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە دەستپێکی ئەم کۆبوونەوەیەی بیرمەندان و سەرکردە جیهانییەکاندا قسەتان بۆ دەکەم. دڵخۆشم ئەمساڵیش بۆ بەشداریکردن لەم لوتکەیە هاتوومەتەوە دوبەی، دەمەوێت پێزانینی خۆم ئاراستەی خاوەنشکۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان و خاوەنشکۆ شێخ محەممەد بن راشید ئال مەکتووم بکەم، بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی بیرمەند؛ ئەو کەسانەی پابەندن بە بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی، لە ڕێگەی بەگەڕخستنی باشترین شت کە لە توانای بڕیاربەدەستاندا بێت.
ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان، له دۆزینەوەی ئاسۆ و ڕێگەی نوێ بۆ ئەوەی توانای خۆمان تاقی بکەینەوە و باشتر بین. ئەمەش ئالنگارییەکە و پێویستە هەموومان لەبەرچاوی بگرین.
من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و هه‌رێمه‌ی به‌درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو توانیویه‌تی له‌ناو پاشماوه‌كانی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كبخاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه شانبه‌شانی ئه‌و خاوهنبڕیارانەی ناوچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان وه‌ستاوم، کە پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له ئالنگاریى هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه.
هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له‌سه‌ر ژیانكردن له سایه‌ی هه‌ڵچوون و گرژییه‌كان و زۆرێك له‌و قه‌یرانانەدا ڕاهاتووین، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو پێویستییان به ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌بووه.
جه‌نگ، یاخیبوون، سه‌ختییه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئابووری، به‌داخه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له پێكهاته‌مان، ناكرێت نكۆڵی له‌و تێچووه بكه‌ین كه له ئاكامی ئه‌و ئالنگارییانه له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌میانه‌ی گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ بڕیاربەدەستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، دركم به بوونی خواستێك بۆ ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تییه هاوبه‌شه‌كانی ڕابردوومان كردووه.
له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌مان، خواست و ئیراده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن هه‌یه، دركیش به‌وه كراوه، گۆڕانكاری نه‌ك ته‌نیا پێویسته، به‌ڵكو پێویستییەکی حه‌تمیشه. گه‌لان چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یانیش كۆمه‌ڵ، چاویان له مافی خۆیانه بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. مافی چارەنووس، پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كه كه هاووڵاتی بتوانێت تێیدا به ئاسووده‌یی بژیت.
من پێم وایه لێره‌دا چوار هه‌نگاو بۆ گەیشتن بەو پێشكه‌وتنه هه‌ن، كه هه‌موومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش: سه‌قامگیریی سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه. ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به ڕێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ریه‌كێكیان هه‌یه.
گومانی تێدا نییه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژە خراونه‌ته ناو سه‌به‌ته‌ی كێشه‌كانه‌وه، به‌ڵام بۆچی پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ین؟ هه‌بوونی بوێری لە بڕیاردان له‌كاتی بوونی كێشه‌دا، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی خودی كێشه‌كه.
ئه‌و قه‌یرانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین ده‌یبینین، بۆ زۆرێك له ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، زیانێکی گەورە بەر هاووڵاتییانی سڤیل کەوتووە و ئەگەر هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی پشێوی لە ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه‌ش، جیا لەمەش هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی سته‌مكارییش چارەسەر نەکراون. ئه‌گه‌ر به‌ر له 80 ساڵ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه بنچینه‌ییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكرابایه، ئه‌وكات ده‌رفه‌تی ڕوودانی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی کەمتر دەبوو کە ئێستا ده‌یانبینین. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌مه، پرسه‌كه پشتگوێ خرا و ئاڵۆزتر بوو، له كاتێكدا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بۆشایی چارەسەرنەکردنی کێشەکەیان وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌جێندای خۆیان به‌كارهێنا.
ده‌كرێت هه‌مان پێناسه بۆ گه‌لی كوردیش بكرێت. ئێمه‌ش داوایه‌كی ڕه‌وامان هه‌یه بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی خۆمان. دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێمان ده‌ڵێن، زه‌روره‌ته سیاسییه‌كان، ڕێگرن له‌به‌رده‌م بەدیهێنانی دادپه‌روه‌ری مێژوویی‌دا.
داوامان لێدەکرێت ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ بکەین، لە کاتێکدا ئه‌و نادادپەروەرییه، بووه‌ته خۆراكێك بۆ نایەکسانی، هەژاری، گەندەڵی و ناسەقامگیریى سیاسی. بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كۆمه‌ڵگه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌مشێوه‌یه دڵسۆزی خۆیان بۆیان بنوێنن. پێویسته هه‌ست بكه‌ن به‌شێك له دادپه‌روه‌ریى سرووشتییان به‌ده‌ست هێناوه. پێویسته ڕێگه‌یان پێ بدرێت به‌گوێره‌ی مه‌رجه تایبه‌ته‌كانیان نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی خۆیان بكێشن. نابێت هیچ كه‌سێك له ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌كان و گەلان بترسێت، ڕێزگرتن له‌و مافانه سه‌قامگیری به‌هێز ده‌كات و به‌ره‌وپێشچوون به‌دی دێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی، پێویستیمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان. هاوكاری و هەماهەنگیی هه‌رێمایه‌تیمان بۆ شكستپێهێنانی داعش، نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرین كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ست ده‌هێنین و چۆن خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان ده‌توانن شانبه‌شانی یه‌كتر کاربکەن.
له‌گه‌ڵ زیاتربوونی گرژییه‌كان له غه‌زه، عێراق، سووریا و ده‌ریای سوور، چڕکردنەوەی هه‌وڵه‌كان بووه‌ته پێویستییه‌كی حه‌تمی تاكو پلانێكی نوێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و جیهانی دابنرێت.
ئەوانەی بە شوێن شەڕدا دەگەڕێن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هەڕەشە لە دراوسێکانیان دەکەن، دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌رمی بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیشدا دژیه‌ك بن.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمییش، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانمان، باجێكی زۆر گران ده‌ده‌ین، ئێستا ناوچەکە ڕووبه‌ڕووی جۆرێكی جیاوازی قه‌یران بووەتەوە، دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریى هەرێمی بکەین. ئێمە بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج. دەبێت ئەم شەڕانگێزییە ڕابگیرێت. وەک ئەوەی پێشتر لێرە و لە پایتەختەکانی دیکەش، گوتوومە کە کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کەسێک. ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرین، ئێمە دەمانەوێت ڕەفتاری هەرێمایەتی لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندیی هاوبەش بێت. ئێمە داوای پاڵپشتی ده‌كه‌ین و پێویستمان به كاری هاوبه‌شه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەو هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه مه‌ترسیدارانەی، كه ده‌كرێت هه‌موو ئەو پێشکەوتنانە له‌ناو ببات كه به‌ده‌ستمان هێناون.
با ئه‌م ساتەی ئێستا ساتێكی مێژوویی بێت، کە سه‌ركرده‌كان بڵێن ئیدی بەسە. ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌یی هەیە بۆ كێشه‌کانمان.
له‌سه‌رده‌می تاعوونی داعشدا، شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌ستاینه‌وه. ئه‌وكات باشترین كارمان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنابایه، ئێستا ناوچه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بووه شوێنێكی جیاواز و پڕ ده‌بوو له تیرۆریستانی بیانی، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست شوێنپێی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رساتێك بیانویستبایه پشێویمان بۆ دروست بكه‌ن.
به‌ڵام ئێمه سه‌ركه‌وتین، تێكۆشانی بیست ساڵی ڕابردوو و به‌رگری و قارەمانێتی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد بووە ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، ئێمه وه‌ك گه‌لێك، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه خاوه‌ن سه‌روه‌ری بین و به‌شێكی دانه‌بڕاو بین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دامەزراندنی ئابوورییمان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە، بنەمای ئەو ده‌ستكه‌وتانه بوو کە لە کوردستان بەدەستمان هێنا، گەشەسەندنی ئابوورییش لە ئاستێکی فراواندا، بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریى هه‌رێمایه‌تی.
سەرکردەکان پێویستە گرنگی بە خۆشگوزەرانی خەڵک بدەن و بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەکان. پیادەکردنی حوکمڕانی باش، زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و کولتووری سیاسییەکانمان. هاووڵاتییانیش مافی خۆیانە چاوەڕێی ئەوەمان لێ بکەن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون، هەل و ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و هیوا و ئومێد دەڕوێنن. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی وا بخولقێنین کە ڕێژه‌ی هه‌ژاری و گەندەڵی کەم بکاتەوە ، ئه‌وا ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیش بەدی بهێنین.
ده‌توانم بڵێم لێره‌دا خواستێكی به كۆمه‌ڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئالنگارییه‌كان كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه هه‌یه، کە ئه‌ویش گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی ڕێبازێكی نوێ و جیاوازه‌وه ده‌بێت.
وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له میوانداریكردنی لوتكه‌یCOP28 له ساڵی رابردوو، سەرکەوتوو بوو لەوەی پابەندبوون و بەڵێنێک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌رمبوونی کەشوهەوای جیهانی، پێش ئەوەی لێکەوتە نەرێنی و پڕ نەهامەتییەکانی بۆ هه‌میشه باڵ به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بكێشێت.
ئەو ئالنگارییەی ئه‌مڕۆ لەبەردەمماندایه پێویستی بە بڕیاری بوێرانەیە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە. ده‌وڵه‌تی ئیمارات لە جیهاندا یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکان لە به‌كارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ‌دا. دوبەی و هەولێر هەردووکیان لە ناوەندی هەسارەیەکی گەرمبوودان، ئێمه بە تەواوی ئاگه‌داری مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ڕاستییەکی کارەساتبارین سەبارەت بە گەرمبوونی کەشوهەوا.
زۆرێک لەو پابه‌ندییانه‌ی تاوەکو ئێستا ڕاگەیه‌ندراون، دژی بەرژەوەندییە ئابوورییە کورتخایەنەکانن. ئەو پابەندی و بەڵێنانەی دراون، بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو بوون. گومان له‌وه‌دانییه گواستنەوە و گەیشتن بە سەرچاوەی وزەی خاوێن، لەوانەیە لە ماوەیەکی کورت‌دا تێچووی زیاتر بێت. بەڵام پاشەکەوتی درێژخایەنی بۆ هەموومان بێ هاوتایە. ئێمە له‌م ڕووه‌وه پێویستیمان به بوێری، ڕاستگۆیی و دانایی هه‌یه بۆ ئەوەی بڕیارێکی وه‌ها قورس بدەین. ئەگەر لە ئەنجامدانی ئەو بڕیاره شکست بهێنین، ئه‌وا ئه‌م بەشەی جیهان دەبێتە کورەیەک لە ژیانمان و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی فراوانی ئەم زه‌وییه بۆ ژیان شیاو نابێت، سەرچاوەکانی ئاو وشک دەبن و ئاسایشی خۆراک ڕووبەڕووی ئالنگارییەکی گەورە دەبێتەوە. لەوانەیە بەبیابانبوون، کۆچکردنی بەکۆمەڵ و داڕمانی ئابووری بەدوای خۆیدا بهێنێت.
دواتر کۆچی ناوخۆیی، کۆچی نێودەوڵەتی و گۆڕانی دیمۆگرافی دەبینین. کێبڕکێ له‌سه‌ر سەرچاوە بچووكه‌كان، گه‌لان ڕووبه‌ڕووی ناكۆكی ده‌كاته‌وه، ئەمەش واده‌كات کێشەیەکی نێودەوڵەتیى فرە ڕەهەند دروست بێت.
هەموو وڵاتێک دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئه‌و کێشە ئابووری، سیاسی، کلتووری و ئەمنیانه‌دا بکات كه دەبنە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ.. ئێستا سەرکردایەتییەک کە خاوەن ئامانجێکی دیاریکراو بێت، لە هەموو کاتێک پێویستترە. ئێمە پێویستە بڕیاربەدەستانی جیهان و نەوەکانی داهاتوودا، زیاتر هانیان بدەین و پشتیوانیان بکەین. پێویستە بەڕوونی ئەوانەی لەگەڵ پێشکەوتن و مۆدێرنییەتدان، جیایان بکەینەوە لەوانەی دەیانەوێت بمانوەستێنن و بمانگەڕێننەوە دواوه.
بەڕێزان:
ئێمە پێویستە خواست و ئیرادەمان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا. بۆ سەرکردەکان، ڕوانین بەرەو دواڕۆژ هەمیشە ئاسان نییە. بەڵام به‌رپرسیارێتیمان ئه‌وه‌یه کە ئەمە بکەین. ئێمە قەرزاری ئەوانەین كه متمانه‌یان پێداوین.
زۆر سوپاسی هەمووتان دەکەم کە ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، هیوادارم ئەم کۆنفرانسە ببێتە سەکۆیەک بۆ بیرۆکەی داهێنەرانە.
زۆر سوپاس