ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانیی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.
باس لەوەش کراوە، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.