Site icon Zed Press

تورکیا زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

Zed Press Ministry of Higher Education and Scientific Research زێدپرێس وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەر کەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە ڕێگەی لینکی هاوپێچکراو تا ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:

ماڵپەڕی زەمالەکە

 

بەکالۆریۆس:

– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار دەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.

– بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆڕی پزیشکی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (٨٥٪)کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆڕی ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (٨٠ ٪)کەمتر نەبێت، ئەوانەشى داواکاری بۆ پسپۆڕی ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی لە (٧٥ ٪)کەمتر نەبێت.

– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکی خوێندنی باڵا دەڵێ، هیچ فایلێکی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە داوا دەکات تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت نەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

پڕکردنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی

 

ماستەر:

– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥٪) کەمتر نەبێت.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

پڕکردنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی

 

دکتۆرا:

– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠٪) کەمتر نەبێت.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی توریکا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

پڕکردنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی

 

تێبینی:

هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

 

Exit mobile version