Site icon Zed Press

بەتۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ١٦ ساڵان چوار گەنج دەستگیرکران

چوار گەنج بەتۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ١٦ ساڵان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لە شاری هەولێر و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ڕ، س. س) و (ڕ. ج. ح) و (ل. أ. ح) و (د. ه. ح) لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، چوار گەنجە دەستگیرکراوەکە، تۆمەتبارن بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەیەکدا دەستبەسەریان کردووە و دەستدرێژیان کردووەتە سەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێ:  “یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووه لە سەر تەقەكردن، هەروەها یەکێکی تر لە تۆمەتبارەکان کەسێکی ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک)”.

Exit mobile version