Site icon Zed Press

وەزارەتی پەروەردە پێنج نمرە بە سەرجەم قوتابییانی ١٢ی ئامادەیی دەبەخشێت

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێنج نمرەی بڕیار بە سەرجەم قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەبەخشێت.

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە واژووی د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرکراوە، تیایدا هاتووە: “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی دۆخی قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەی” بڕیارداوە بە: “پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی”.

Exit mobile version