Site icon Zed Press

پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کەم کرایەوە

ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەر کەمکردنەوەی چەند بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دا.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لەسەر کەمکردنەوەی چەند بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دا و هەر ئەمڕۆ وەزارەتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وردەکارییەکانی کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی خستەڕوو.

بەگوێرەی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵ لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەست پێ دەکات و لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت. هەروەها خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان لە ١٧ی ئاب دەست پێ دەکات و لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

 

Exit mobile version