Site icon Zed Press

وەرزی قەدەخەی ڕاوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەرزی قەدەخەی ڕاوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەرزی قەدەخەی ڕاوکردنی ماسی دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی دەستەی ژینگە، لە ٥ی ئاداری ٢٠٢٤ تا ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە بەنداوی مووسڵ وەرزی قەدەخەی ڕاوکردنی ماسییە و لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ەوە ڕاوکردن ئاسایی دەبێتەوە.

هەروەها، لە بەنداوی مووسڵ قەدەخەی ڕاوی ماسی لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ەوە دەست پێ دەکات و تا ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ دەخایەنێت. بەو شێوەیەش ڕاوکردن لە بەنداوی مووسڵ لە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ ئاسایی دەبێتەوە.

Exit mobile version