Site icon Zed Press

نووسینگەی سوودانی دەقی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای بڵاوکردەوە

نوویسنگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەقی ئەو خاڵانەی بڵاوکردەوە، کە لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر دا.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی پرسی نەوت و مووچەی هەرێمی کوردستان ساز کرد.

 

دوا بە دوای کۆبوونەوەکە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی، ئەو خاڵانەی بڵاوکردنەوە، کە لە نێوان هەردوو حکوومەتدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی:

 

سەبارەت بە دۆسیەی داهاتی نەوتی و نانەوتی و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ستایشی هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ هەوڵە بەرچاوەکانیان، کە بووە هۆی ڕێککەوتن، لەسەر بنەمای ئەوەی لیژنە وەزارییەکە پێشکەشی کرد، کە لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە 27″ـەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لە 8ی تەممووزی 2025 پێکهێنرا و ڕاسپاردەکانی سەبارەت بە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە 285 لە 16ی تەممووزی 2025.

 

ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

 

یەکەم: ڕادەستکردنی نەوت.

  1. حکوومەتی هەرێم دەستبەجێ دەست دەکات بە ڕادەستکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بە مەبەستی هەناردەکردن و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پابەند دەبێت بە پێدانی پێشینەیەک بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 16 دۆلار (بە شێوەی ماددی یان کاش) بۆ هەر بەرمیلێکی وەرگیراو بەپێی یاسای هەموارکراوی بودجە، بە مەرجێک بڕی وەرگیراوی ئێستا لە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمتر نەبێت و هەر زیادەیەک لە بەرهەمهێنان لە ڕێگەی لیژنەی پێوانە و قەبارەدانانی هاوبەشەوە، لە ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەکردن بە هەر هۆکارێک، تەواوی ئەو بڕە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی دەکرێت.

 

(ڕوونکردنەوە: کۆی بەرهەمهێنانی ئێستا 280 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەرێم و لەو ژمارەیە ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم تەرخان دەکرێت و ئەو 230 هەزار بەرمیلەی لە کە ڕۆژێکدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ هەر زیادبوونێک لە بەرهەمهێنان لە داهاتوودا، ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت بە مەبەستی هەناردەکردن).

 

٢. بڕی 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت، بە مەرجێک حکوومەتی هەرێم پابەند بێت بە پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ ئەو بڕە، بە مەرجێک داهاتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان، و دەبێت تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پاڵاوتنی بگوازرێتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی، و ئەگەر هەرێم پێویستی هەبوو، ئەوە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بڕێک لە بەرهەمەکان بۆ هەرێم دابین دەکات، بە مەرجێک بەرهەمی پاڵاوتنی لە 15 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا زیاتر نەبێت، هەروەها لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، هەڵسەنگاندن بۆ پێداویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بە مەبەستی تەرخانکردنی، و دەبێت لیژنەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی بکات بۆ بڕیاردان لەسەری.

 

دووەم: داهاتی نانەوتی

 

 

 

 

 

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران

17ی تەممووزی 2025

Exit mobile version