Site icon Zed Press

٢٣٣ خێزانی دیکەی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە ڕەوانەی عێراق کرانەوە

کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان، لە کەمپی هۆل لە ڕۆژاڤای کوردستانەوە بەرەو ناو خاکی عێراق ڕەوانە کرانەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی هۆل لە ڕۆژاڤای کوردستان (باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا)، کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکانی نیشتەجێی کەمپەکەی، بۆ ناوخۆی عێراق ناردەوە کە لە کەمپی جەدعە نیشتەجێ دەکرێن.

 

پڕۆسەکە، ڕاستەوخۆ لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی ئیداری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکرێت.

 

ئەوە، بیست و هەشتەمین کاروانە، لە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە عێراقییانەی لە کەمپەکەدا بوون. کاروانە نوێیەکە، لە ٢٣٣ خێزانی عێراقی پێکهاتووە، کە ٨١٢ کەس لەخۆدەگرت و یازدەمین کاروانی ناردنەوەی خێزانە عێراقییەکان لەماوەی ئەمساڵ پێکدەهێنێت.

 

سەرچاوەکانی نزیک لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکانی ناردنەوەی دانیشتووانی کەمپەکە بۆ شوێن و وڵاتانی خۆیان، ئاماژە بەوە دەکەن، کە لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەی خێزانە گەڕاوەکاندا کراوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لە هەر پێوەندییەکی پێشوو بە ڕێکخراوە توندڕۆکانەوە دوورن.

Exit mobile version