Site icon Zed Press

ڕێکخراوێکی ئەمریکی: مامەڵەی دوژمنکارانە بەرانبەر شێروان شێروانی دەکرێت

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ، بەتوندی ڕەخنە لە شێوازی دادگاییکردنی شێروان شێروانی دەگیرێت و دەڵێ، مامەڵەی دوژمنکارانە و نادادپەروەرانەی لەگەڵ کراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، لە دادگەی کەتنی بنەسڵاوە، دۆسیەیەکی دیکەی دادبینی شێروان شێروانی بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا، ناوبراو بە چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیکردن سزا درا.

 

دوابەدوای دادگاییکردنەکە، تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ پڕۆسەی دادگاییکردنی شێروان شێروانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ” مامەڵەی دوژمنکارانە و ناداپەروەرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەرانبەر بە ڕۆژنامەوان (شێروان شێروانی) و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە”.

 

 

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

مامەڵەی دوژمنکارانە و ناداپەروەرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەرامبەر بە ڕۆژنامەوان (شێروان شێروانی) و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتنی دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانی زیندانیکراو، شێروان شێروانی لەسەر کەیسێکی نوێ، لە دادگای کەتنی بنەسڵاوە بەڕێوەچوو.

 

دوای دوو کاتژمێر لە دادگاییکردن، شێروان شێروانی، بە گوێرەی ماددەی (٢٢٩) لە یاسای ژمارە (١١١)ی سزادانی عێراقی، بە هەڕەشەکردن لە فەرمانبەرێکی ئەمنی ناو زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر تاوانبارکرا و دواتریش بە (٤) ساڵ و پێنج مانگ زیندانیکردن، حوکمدرا.

 

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرایەتی کۆنسوڵخانەکان، ئاژانسی نێودەوڵەتی و چەند پەرلەمانتارێک چاودێری پڕۆسەی دادگاییکردنەکەیان کرد. تیمی CPT، چەندین پێشێلکاری زەق و ئاشکرای لە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی دادگاییەکە تۆمارکرد، کە بریتی بوون لە:

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئێمە لە تیمی کوردستانی عێراقی CPT، ناڕەزایەتی قوڵی خۆمان بەرامبەر بە بەکارهێنانی سیستەمی دادوەری بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین، ترساندن و تۆڵەکردنەوە لە ڕۆژنامەوانان دەردەبڕین. بەردەوامی مامەڵەی دوژمنکارانە و حوکمی نادادپەروەرانە بەرامبەر بە ڕۆژنامەوانان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ مەوداکانی ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک دەکەنەوە و هەڕەشەی جددی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دروستدەکەن.

 

داواکارین سەرجەم ناوەندەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی ووڵاتان، ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، فشاری جددی بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سزادانی شێروان شێروانی لە قۆناغی (تەمیز)دا.

 

تیمی کوردستانی عێراقی CPT

Exit mobile version