نه‌ك ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ونكردنی پرسه سه‌ره‌كییه‌كه، كه كوشتنی ژنه به پاساوی سڕینەوەی پەڵەی شەرم و نه‌خستنه‌ڕووی هیچ پرسیارێكی جددی له باره‌ی ڕۆڵ و ئه‌ركی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه، نه‌پرسینه‌وه له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی سه‌ریكێشا بۆ كوژرانی ئه‌و ژنه، نه‌وروژاندنی پرسیاری جددی، كه به‌رۆكی داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار بگرێت، بپرسێت تۆمه‌تبارانی دۆسییه‌ی پێشووی كچه‌كه چۆن ئازاد كران؟ بكوژه‌كان چه‌كیان له كوێ؟ بۆچی كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له پارێزگاریكردن له ژیانی ئه‌و ژنه؟ له كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بووه! (وه‌ك ئه‌وه‌ی دایكی گوتی)، بابه‌تگه‌لێكن، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه میدیاكارانێكی پێنەگەیشتوو، تێنەگەیشتوو لە پرسی توندوتیژی دژی ژن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شاشه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌كتیڤ و كارلێكی سۆشیال میدیا ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن؛ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان نه‌بێت.
به‌دوادانه‌چوونی پرسه‌كه و سه‌رداخستنی، وه‌ك هه‌ر پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان، یه‌كێكه له سیما دزێوه‌كانی (به‌شێك) له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان پرسه‌كه‌یان بۆ گرنگ نییه. له خه‌می سواربوونی شه‌پۆلی كارلێكی پڕ له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی سۆشیال میدیان، باكیان به چه‌ندوچوونی کرۆکی پرسه‌كه نییە، ئه‌وه‌ی ویستوویانه ده‌ستیان كه‌وتووه.
دادگاییكردنی خه‌ڵك له سۆشیال میدیا و له سه‌ر شاشه‌كان، دیمه‌نێكی تراژیدی ڕه‌وشی دادوه‌رییه له هه‌رێمی كوردستاندا. لێره بۆ به‌شێك له دۆسییه‌كان به‌ر له پۆلیس، میدیاكاران پرسیاری پۆلیسیی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، پۆلیسیش هه‌ندێكجار به‌ر له نووسینه‌وه‌ی دانپێدانان و گوته‌ی تۆمه‌تبار و سكاڵاكار، بابه‌ته‌كه له ڕێی میدیاوه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ر له دادگا، له شاشه‌كانه‌وه حوكمی پێشوه‌خته ده‌درێت، هیچ په‌راوێزێك بۆ ڕۆڵی دادگا، سیستم و ڕێككاره دادوه‌رییه‌كان ناهێڵرێته‌وه.
دۆسییه‌كان به جۆرێك ده‌خرێنه‌ڕوو، ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیار بدات، نه‌فره‌ت و ستایش به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دۆسییه‌كه‌دا ببارێنێت. به‌ر له‌وه‌ی یاسا قسه‌ی خۆی بكات، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. هەندێکجار کاریگەریش لەسەر ڕێڕەوی دادوەری دروست دەکەن و ئەگەر بڕیاری دادگا هاوشێوەی بڕیاری سۆشیال میدیا نەبێت، پرسیار لەسەر شەرعیەتبوونی دروست دەکەن.
حوکمدان، شێواندنی زانیاری، بەلاڕێدابردن، بە پاڵەوانکردنی تۆمەتبار، بە تاوانبارناسینی تاوان‌لێ‌کراو لە ڕێی شاشە و پەیجەکانەوە، کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان و پڕۆسەی دادوەری دروست دەکات.
هەر تەنیا ناساندنی تاوان‌لێ‌کراو بەو کچەی لە شوقە فڕێدرایە خوارەوە بەسە بۆ کردنەوەی دەرگا و هاندانی وەرگر تا ستایشی بکوژ بکات و کوشتنەکە وەک تۆڵەیەکی “بەجێ” وەسف بکات.
چەند ساڵێک لەمەوبەر کچێک بە ناوی “ن. ڕ.” لە سنوری گەرمیان کوژرا، تەنیا هۆی کوشتنەکەی لەلایەن برایەکییەوە ئەوە بوو، لە سۆشیال باسکراوە و حەیای خێزانەکەی بردووە، بۆ ئەم ژنەی لە هەولێریش کوژرا، ڕەنگە بڵاوکردنەوەی وێنە، وەرگرتنی لێدوان لێی لە دوای خرانەخوارەوەی، هۆکاری سەرەکی کوشتنەکە بێت.
هێنانە سەر شاشە و ڕاگرتنی مایک لە بۆ تاوانلێکراوان و قوربانیان لە پرسەکانی پەیوەست بە توندوتیژی، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.
ئەو ژنەی لە خەودا کوژرا، پێشتر لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەکەدا میدیا کوشتی، دوای ئەوەی تەقەی لێ‌کرا و گیانی سپارد، دووبارە میدیا کەسایەتییەکەی خراپتر لە تیرۆری فیزیکی تیرۆر کرد.
هەر بۆیە دادگایی‌کردنی خەڵک لە ڕێی شاشەوە، باسکردنی ناشییانەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان و شكۆی خه‌ڵكی په‌یوه‌ست به دۆسییه‌كان دروست ده‌كات. ده‌یانخاته به‌ر نه‌فره‌ت و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییان ده‌شكێنێت و ڕووبه‌ڕووی تیرۆری فیكرییان ده‌كاته‌وه. کاتی ئەوە هاتووە ئەم جۆرە ئیشکردنە ڕابگیرێت و بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە یاسایی و پێشێلکارییە ئیتیکییانە بکرێت، میدیا دەرهەق بە شکۆی خەڵک و ژیانی تاکەکان و ڕێڕەوی دادوەری دەیانکات.