Site icon Zed Press

ڕۆژنامەگەری لەپێناو ژینگەدا

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەپشتبەستن بە ڕاسپاردەیەکی کۆنگرەی گشتی یۆسنکۆ ٣ی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەریی ڕاگەیاندووە، لەپێناو گەشەپێدان بە ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد و سەربەخۆ و فرەیی و لەپێناوی ئەوەش کە ئەم بۆنەیە ببێتە ڕۆژێک بۆ:
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

یەکەم: بیرخستنەوەی هەموو لایەک بۆ پابەندبوون بە گرنگیی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.

دووەم: بیرکردنەوە و ڕامان لەنێو توێژی ڕۆژنامەوانان خۆیانەوە لەبارەی پێکەوەگرێدانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی و ئاکاری ڕۆژنامەوانیی.

سێیەم: پاراستنی بنەما سەرەکییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.

چوارەم: هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەریی لەسەرتاپای جیهاندا.

پێنجەم: بەرگریی لە کەناڵەکانی میدیا و کارمەندەکانیان.

شەشەم: ڕێزگرتن لە خەبات و مافی ئەوانەی لەکاتی کاری ڕۆژنامەگەرییدا گیانیان بەخشیوە.

 

یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە لەڕووی ئازادی ڕادەربڕین و لەبوایر قەیرانی ئێستای ژینگە لە جیهاندا و ڕۆژنامەگەریی لەپێناوی هەسارەی زەوی و ڕۆژنامەگەریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانە ژینگەییەکاندا، گرنگییەکی زۆری خۆی هەیە، چونکە ئاگاداربوون لە گشت لایەنەکانی قەیرانی ژینگە لە جیهاندا و کاریگەرییەکانی، بەبێ کاری ڕۆژنامەگەریی ناکرێت، کە پێویستیی زۆریان بە کاری ورد و زانیاری ڕاست هەیە. بەڵام هێشتا بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، توێژینەوەی نازانستی، بەرژەوەندیخوازیی بوونەتە هۆکاری سەرەژی بۆ هەرەسهێنان بە هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە لە بواری دۆزینەوەی چارەسەر و پیادەکردنی هەنگاوە ڕاستەکاندا، بۆیە پێویستە کاری ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی چەند بنەمایەک ڕەچاو بکات، وەک:

 

یەکەم: پێویستە ڕاپۆرتە ژینگەییەکان زانیاری زۆر ورد و ڕاست لەخۆبگرن.

دووەم: ڕەچاوی کات بکەن و ڕاپۆرتەکان لەکات و ساتی خۆیاندا بخرێنەڕوو نەک دواتر.

سێیەم: ڕاپۆرتەکان گشتگیر بن لەبارەی باسێکی تایبەتمەندیشەوە بن نەک گشتی.

چوارەم: ڕاپۆرتەکان وێڕای باسکردنی گرفتەکان، ڕێگەچارەش بخەنەڕوو.

 

بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی درێژخایەن و دوورمەوداش دوو خاڵ پێویستن:

 

یەکەم: زانینی لانیکەمی مافەکانی ڕۆژنامەوان وەک:

 

دووەم: زانینی لانیکەمی ئەرکەکانی ڕۆژنامەوانش وەک:

 

Exit mobile version