ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێ، یا رۆژێ له رۆژان، ئابوری عیراق فره به‌رهه‌م و داهات و ده‌رامه‌تی فره سه‌رچاوه بوبێ، ئه‌وا له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا، به تایبه‌تی له ساڵانی جه‌نگه‌کانی دا، بۆته وڵاتێکی تاک به‌رهه‌م و تاک سه‌رچاوه‌ی دارایی، که ئه‌ویش نه‌وته.
له دووای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، له سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوکم و دووای ئه‌و له سه‌رده‌می وه‌زاره‌ته‌کانی د. ئه‌یاد عه‌لاوی، د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و، نوری مالیکی، که جۆرێ له رۆشنایی له بودجه‌ی عیراق دا دروستبووه ئه‌م راستیه ده‌رئه‌که‌وێ که نه‌وت بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بودجه‌ی عیراق، هه‌ر له بودجه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه تا دووایین بودجه که بودجه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ ه. هه‌ندێ جار داهاتی نه‌وت ٩٦٪ی بودجه‌ی عیراقی داپۆشیوه.
داهاتی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ی عیراق خه‌مڵێنراوه به ٥٠ تریلیۆن و ٧٧٧ ملیار و ٨١ ملیۆن دینار له‌وه سه‌روی ٤٥ تریلیۆن و ١٨٠ ملیاری له فرۆشتنی نه‌وت دابین ئه‌کرێ. بۆیه نه‌وت له قۆناغی ئیستادا بۆته فاکته‌رێکی گرنگ له بڕیاردانی چاره‌نوسی عیراق دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو که له کاتی په‌لاماردانی عیراق دا ته‌نیا جێگه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاراستی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دامه‌زراوه‌کانی نه‌وت بو، ته‌نیا که‌رتی ئابوریش که ئه‌مه‌ریکا دووای داگیرکردنی عیراق بایه‌خی پێدا که‌رتی نه‌وت بو.
* ساڵی ١٩٧٢ مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره له عیراق به سه‌رکردایه‌تی سه‌دام حسێن نه‌وتی عیراقی به سه‌رمایه و داوودهزگاکانیهوه «ته‌ئمیم» کرد و، هه‌مو بواره‌کانی نه‌وت و قۆناغه‌کانی ده‌رهێنان و فرۆشتنی کرده مۆنۆپۆڵ و موڵکی ده‌وڵه‌ت. له‌وه‌تی ئه‌مه‌ریکا هاتۆته عیراقه‌وه کێشه‌ی نه‌وت، وه‌کو زۆر پرسی چاره‌نوسسازی تر، بۆته پرسی رۆژ، عیراق به داهاتی نه‌وت به‌ڕێوه ئه‌چێ. بۆ ره‌فتار له گه‌ڵ پرسی نه‌وت دوو بۆچونی سه‌ره‌کی هه‌بوه، که تا ئیستاش یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه:
بۆچونی یه‌که‌م:
مانه‌وه‌ی نه‌وت، له هه‌مو قۆناغه‌کانی دا – دۆزینه‌وه‌ی، هه‌ڵێنجانی، فرۆشتنی، دابه‌شکرنی داهاتی – به ده‌س حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه له به‌غداد.
به‌یکه‌ر – هامیلتۆن له راپۆرته‌که‌یان دا به‌شێکی تایبه‌تییان بۆ ته‌رخان کردووه و، چه‌ند جارێ باسی نه‌وتیان کردووه و، له دو راسپارده‌دا رای خۆیان به ئاشکرا نووسیوه:
راسپارده‌ی ژماره ٢٣: داوا ئه‌کا تا کۆتایی ٢٠٠٦ و سه‌ره‌تای ٢٠٠٧ قانونی نه‌وت له عیراق ده‌ربچێ.
راسپارده‌ی ٢٨ ئه‌ڵێ: دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت، ئه‌بێ ده‌رامه‌تی نه‌وت بڕوات بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی و به سه‌ر دانیشتوان دا دابه‌شبکرێ. نابێ کۆنترۆڵی داهاتی نه‌وت له‌و کێڵگانه‌دا که له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌دۆزرێنه‌وه بدرێته ده‌س هه‌رێمه‌کان، یا کۆنترۆڵی کێڵگه‌کانی نه‌وت بدرێته ده‌س هه‌رێمه‌کان مه‌گه‌ر به سازان و هاوکات بێ له گه‌ڵ ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی»
ئه‌م بۆچونه هی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حاکمی مه‌ده‌نی عیراق پۆل بریمه‌ره‌وه تا سه‌رده‌می سه‌فیر زاڵمای خه‌لیلزاد و دووای ئه‌و سه‌فیر راین کرۆکه‌ر. هه‌وڵی سه‌پاندنیان داوه له به‌رگێکی قانونی دا. بیانویشیان بۆ ئه‌م بۆچونه ئه‌وه‌یه که نه‌وت فاکته‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌رز و گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عیراقه به یه‌کگرتویی.
زۆرایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه له گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراقێکی ناوه‌ندیی به هێزن، که سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابوری، جه‌نگی له ده‌ستی حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هێزدا کۆ بکرێته‌وه
عه‌ره‌بی سوننه پشتیوانی له‌م بۆچونه ئه‌که‌ن. جگه له‌وه‌ی زۆرایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه له گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراقێکی ناوه‌ندیی به هێزن، که سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابوری، جه‌نگی له ده‌ستی حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هێزدا کۆ بکرێته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌فتار له گه‌ڵ پرسی نه‌وت بکه‌وێته ده‌س هه‌رێمه‌کان، ئه‌وان بێبه‌ش بکرێن له داهاتی نه‌وت چونکه تا ئیستا مه‌یدانی نه‌وتی دۆزراوه و دامه‌زراوه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌کانی ئه‌وان دا نیه.
جگه له سوننه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌ندێ له شیعه‌کانی عه‌ره‌ب به بیانوی دابین کردنی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکردنی داهاتی سامانی سروشتی عیراق دا لایه‌نگری ئه‌م بۆچونه‌ن، ئه‌وانه‌ش به ته‌مان له رێی کۆنترۆڵی نه‌وته‌وه کۆنترۆڵی هه‌مو عیراق بکه‌ن به شیعه و سوننه و کورده‌وه.
هه‌ندێ کوردیش پشتیوانی له‌م بۆچونه ئه‌که‌ن به بیانوی ئه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان له چاو نه‌وتی عیراق دا که‌مه، له باتی ئه‌وه‌ی کورد به‌و نه‌خته نه‌وته‌ی خۆی دابکه‌وێ باشتره به‌شدار بێ له نه‌وتی مشه‌ی عیراق دا. ئه‌مه‌ش بیانویه‌که، زۆرتر له‌وه‌ی پشت ئه‌ستور بێ به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی، بۆ هاوئاوازیه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکیه‌کان.
بۆچونی دوه‌م:
مانه‌وه‌ی هه‌مو مه‌یدانه‌کانی که ئیستا نه‌وتیان لێ ده‌رئه‌هێنرێ به هه‌مو دامه‌زراوه‌کانیه‌وه له ده‌س حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدادا، به‌و مه‌رجه‌ی داهاته‌که‌ی به پێی ژماره‌ی دانیشتوان و پێویستی ئه‌و ناوچانه‌ی له سه‌رده‌می به‌عس دا زه‌ره‌ری زۆرتریان لێ که‌وتوه یا زۆرتر پێویستیان به گه‌شه پێدانه، له پاڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندیه‌دا سه‌لماندنی مافی هه‌رێمه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌یدانی نوێ و هه‌ڵێنجان و فرۆشتنی.
ئه‌م بۆچونه به راده‌ی یه‌که‌م له لایه‌ن کورده‌وه داکۆکی لێ کراوه به تایبه‌تی، چونکه ته‌جروبه‌ی کورد له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد له بواری نه‌وت دا یه‌کجار تاڵ و خوێناویه. هه‌مو ناوچه نه‌وتیه‌کانی کوردستان که‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی ته‌هجیر و ته‌عریب و، هه‌مو دامه‌زراوه نه‌وتیه‌کانی عیراق له کورد بژار کراون.
حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد به ده‌رامه‌تی نه‌وت گه‌وره‌تری مه‌کینه‌ی جه‌نگیی دروست کردووه، کوردستانی پێ وێران و کوردی پێ قڕ کردوووه
له ساڵی ١٩٢٧ه‌وه نه‌وت له کوردستان ده‌رئه‌هێنرێ. حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد نه‌ک هیچ به‌شێکی داهاتی نه‌وتی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و باشکردنی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری به کار نه‌هێناوه، به‌ڵکو به ده‌رامه‌تی نه‌وت گه‌وره‌تری مه‌کینه‌ی جه‌نگیی دروست کردووه، کوردستانی پێ وێران و کوردی پێ قڕ کردوووه.
* له رۆژانی نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق دا پرسی نه‌وت ناکۆکیه‌کی دژوار بو له نێوان لایه‌نی کوردی له لایه‌ک و لایه‌نی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریکی له لایه‌کی تره‌وه. سه‌ره‌نجام چه‌ند ماده‌یه‌ک به نیوه‌وناچڵ له ژێر گوشاری لایه‌نی کوردی دا سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز خرایه ده‌ستوره‌وه.
ماده‌ی ١١١: نه‌وت و گاز موڵکی هه‌مو گه‌لی عێراقه له هه‌مو هه‌رێم و پارێزگاکان دا.
ماده‌ی (١١٢):
یه‌که‌م- حکومه‌تی فیدراڵ هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له کێڵگه‌کانی ئێستادا له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌م هێنهکاندا به مه‌رجێ داهاته‌کانی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بکرێت، که بگونجیت له‌گه‌ڵ دابه‌ش بونی دانیشتوان له هه‌مو ناوچه‌کانی وڵات‌دا و له‌گه‌ڵ دیاری کردنی به‌شێک بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو بۆ هه‌رێمه زیان لێ که‌وتوه‌کان که له لایه‌ن ڕژێمی پێشوه‌وه به شێوه‌یه‌کی بێ دادی بێ به‌ش کراون و زیانیان لێ که‌وتوه دووای ئه‌وه، به جۆرێک په‌ره‌پێدانی هاوسه‌نگ بۆ هه‌مو ناوچه جیاجیاکانی وڵات دابین بکات و ئه‌مه‌ش به یاسا ڕێک ده‌خرێت.
دوه‌م- حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌کان به یه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستن به نه‌خشه‌کێشان بۆ ستراتیژیه پیویسته‌کان بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی سامانی نه‌وت و گاز به جۆرێک به‌رزترین سود بۆ گه‌لی عێراق به‌دی بێنێت به پشت به‌ستن به نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا و پره‌نسیپه‌کانی بازاڕ و هاندانی به‌رهه‌م هێنان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوو ماده‌یه ماده‌یه‌کی تریش خرایه ده‌ستوره‌وه که ئه‌ویش به‌شێکی پێوه‌ندی به نه‌وته‌وه هه‌بو. پێش روخانی رژێمی به‌عس هه‌ندێ گرێبه‌ست له گه‌ڵ هه‌ندێ کۆمپانیای بیانی ئیمزا کرا بو بۆ گه‌ڕان به دووی نه‌وت و ده‌رهێنانی دا. ئه‌و ماده‌یه ئه‌بو ئه‌و گرێبه‌ستانه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بپارێزێ.
پێش روخانی رژێمی به‌عس هه‌ندێ گرێبه‌ست له گه‌ڵ هه‌ندێ کۆمپانیای بیانی ئیمزا کرا بو بۆ گه‌ڕان به دووی نه‌وت و ده‌رهێنانی دا
ماده‌ی ١٤١: «ئه‌و یاسایانه‌ی له ساڵی (١٩٩٢) به‌ولاوه له هه‌رێمی کوردستان دانراون و به‌رده‌وام کاریان پێ ده‌کرێت و هه‌مو بڕیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان –به بڕیاره‌کانی دادگا و گرێبه‌سته‌کانیشه‌وه- کاریان پێ ده‌کرێت مه‌گه‌ر هه‌موار بکرێت، یان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه به‌پێی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده‌وه که ناکۆک نه‌بن له‌گه‌ڵ ده‌ستوور»
* له سه‌رده‌می وه‌زاره‌ته‌که‌ی مالیکی دا کێشه‌ی نه‌وت له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی دا به زه‌قی ئاشکرا بو. د. حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت له کابینه‌که‌ی مالیکی دا، که له سه‌ر لیستی ئیئتیلافی شیعه‌یه، به ئاشکرا دژی گرێبه‌سته‌کانی پێشووی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیا بیانیه‌کان دووا و، داوای کرد که سه‌رله‌نوێ به هه‌مو گرێبه‌سته‌کان دا بچنه‌وه و، دووای ئه‌وه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر چه‌ند گرێبه‌ستێکی نوێ ئیمزا کران، شه‌هرستانی هه‌موو ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی به «ناقانونی» دانا و، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له‌و کۆمپانیا بیانییانه کرد که گرێبه‌ستی نه‌وتیان له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ئیمزا کردووه.
ئه‌م کێشه‌یه چه‌ند لایه‌نی جیاوازی هه‌یه:
لایه‌نی سیاسی
له هه‌مو گفتوگۆکانی کورد – به‌عس دا، سه‌رانی به‌عس به ئاشکرا ئه‌یان وت بۆیه رێگه ناده‌ن که‌رکوک بخرێته سه‌ر «ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان» چونکه ئه‌بێته بنچینه‌ی ئابوری ده‌وڵه‌تی کوردی و جیابونه‌وه‌ی کوردستان له عیراق. عه‌قلیه‌تی ئیستای شه‌هرستانی نواندنه‌وه‌ی هه‌مان عه‌قلیه‌تی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می حوکمی مه‌له‌کی و جمهوری عیراقه.
لایه‌نی ده‌ستوری
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حوکمی مه‌رکه‌زی و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌کانی ١١١ و ١١٢ و ١٤١ی ده‌ستوری عیراقه که جۆرێکه له گه‌ره‌نتی ده‌ستوری بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌ره‌تای فیدرالی «دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان و ئه‌رز» له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا. کێشه‌که‌که ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت خراوه‌ته قاڵبی قانونیه‌وه به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌که‌ی سیاسیه.
لایه‌نی ئابوری
ئه‌یه‌وێ ژێرخانی ئابوری کوردستان وه‌کو جاران به لاوازی بمێنێته‌وه و، نه‌توانێ پشت به خۆی ببه‌ستێ و تا هه‌تایه هه‌ر ده‌سنده‌خۆری حکومه‌تی ناوه‌ندی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز بیر له جیابونه‌وه نه‌کاته‌وه.
* له سه‌رده‌می سه‌فیر زاڵمای خه‌لیل زادا پرۆژه‌یه‌ک بۆ قانونی نه‌وت و غاز له عیراق ئاماده کرا و، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق دا به په‌سه‌ندکراوی تێپه‌ڕی و نێردرایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندنی. خه‌لیلزاد ئه‌یویست ئه‌و قانونه بکا به سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی بۆ خۆی و هه‌رچی زوتر له پارله‌مانی عیراق، پێش رۆیشتنی خۆی، تێ بپه‌ڕێ. به‌ڵام قانونه‌که له زۆر لای جیاوازی سوننی و شیعی و کوردی عیراقی و زۆر لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه، له روانگه‌ی جیاواز و به بیانوی جیاوازه‌وه، که‌وته به‌ر هێرش و ره‌خنه. سه‌ره‌نجام قانونه‌که به‌ر له په‌سه‌ندنی له پارله‌مانی عیراق دا راگیرا و، خه‌وێنرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م قانونه په‌سه‌ند بکرایه هه‌مو ئه‌و مادانه‌ی له ده‌ستوری عیراق دا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت جێ کرا بونه‌وه و له ریفراندۆمی ده‌ستوردا زۆرایه‌تی خه‌ڵک ده‌نگی بۆ دا بو، به کرده‌وه ههڵئهوهشایهوه. ده‌سه‌ڵاته‌کان ئه‌که‌وته‌وه ده‌س حکومه‌تی ناوه‌ندی.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به په‌له پرۆژه‌ی قانونێکی بۆ نه‌وت و غاز له کوردستاندا ئاماده‌کرد و حه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی کرد
بۆ ده‌سپێشکه‌ری و، رێبڕین له تێپه‌ڕینی ئه‌م قانونه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به په‌له پرۆژه‌ی قانونێکی بۆ نه‌وت و غاز له کوردستاندا ئاماده‌کرد و حه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی کرد. ئه‌ویش به په‌له و بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێویست بدا به ئه‌ندامه‌کانی و به خه‌ڵک به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆی له سه‌ر بکه‌ن، په‌سه‌ندی کرد و خرایه مه‌یدانی کار پێ کردنه‌وه.
پێش په‌سه‌ندنی ئه‌م قانونه و، پێش روخانی رژێمی به‌عس و دووای روخانی رژێم چه‌ندین گرێبه‌ست له کوردستان دا ئیمزا کراون. په‌سه‌ندنی ئه‌م قانونه چه‌ندین کۆمپانیای بیانی نوێی هێنایه ناو کایه‌که‌وه و چه‌ندین گرێبه‌ستی تر ئیمزا کران.
گرێبه‌سته‌کانی ئیمزا کراون و قانونی نه‌وت و غازی کوردستان هه‌رچی به‌ندوو باوێکی به دوواوه بێ و، هه‌رچی تانه‌یه‌کی لێ بدرێ و، هه‌رچی قسه و باسێکیان له سه‌ر بکرێ، هێشتا به ههنگاوێکی زۆر گرنگ دائه‌نرێ له بواری که‌ڵک وه‌رگرتن له سامانی سروشتی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری دا و له بواری دابین کردنی پێویستیه ژیانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دا به تایبه‌تی سوته‌مه‌نی و کاره‌با.
نابێ کورد به هیچ جۆرێ و له ژێر هیچ گوشارێکی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی دا، دهسههڵبگرێ له مافه‌کانی خۆی:
مافی خۆ به خاوه‌ن زانینی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی کوردستان – له‌وانه سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و غاز و ئاو –
مافی به‌کارهێنان و وه‌به‌رهێنانی بۆ قازانجی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌مه ئۆباڵی مێژوییه له ئه‌ستۆی سه‌رکردایه‌تی کوردا.
* به‌ڵام گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه ئه‌وه‌یه له تاریکی دا، له ژوری داخراودا، بێ ئاگاداری خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری شاره‌زا و پسپۆڕی ئه‌م بواره ئه‌نجام ئه‌درێن.
- لایه‌نه‌کانی گفتوگۆ له سه‌ر پرسی نه‌وت کێن؟
لایه‌نی کوردی کێن؟ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، نوێنه‌ری حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن؟ کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌تی کوردستانین؟
کۆمپانیا بیانیه‌کان کێن؟ ره‌گه‌زنامه‌ی کوێ‌یان هه‌یه؟ سه‌رمایه‌یان چه‌نده؟ پێشتر له بواری نه‌وت دا چی‌یان کردووه؟
- گفتوگۆکان له سه‌ر چین؟
گه‌ڕان به دووی نه‌وت دا؟ دۆزینه‌وه‌ی؟ هه‌ڵکه‌ندنی بیر؟ هه‌ڵهێنجانی؟ هه‌ناردنی؟ فرۆشتنی؟ کێ سه‌رمایه‌ی ئه‌نجامدانی قۆناغه‌کانی دابین ئه‌کا و مه‌رجه‌کانی چین و دووایی ئه‌م سه‌رمایه‌یه چۆن وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
- قازانجه‌که‌ی چۆن دابه‌ش ئه‌کرێ و پشکێ هه‌ر لایه چه‌نده؟
پشکی کۆمپانیاکان؟ پشکی خه‌ڵکی ناوچه‌که؟ پشکی حکومه‌تی هه‌رێم؟ پشکی حکومه‌تی به‌غداد؟
* بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ململانێیه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی دا به‌هێز بێ، ئه‌بێ پشت ئه‌ستور بێ به پشتیوانی خه‌ڵک، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵک به ده‌س بهێنێ، ئه‌بێ له هه‌مو هه‌نگاوه‌کانی دا له رۆشنایی دا به ئاشکرا کار بکا.
- چوارشەم، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧
*ئەم وتارەی نەوشیروان مستەفا ئەمین(١٩٤٤-٢٠١٧)، لە بنەڕەتدا ساڵی ٢٠٠٧ نووسراوە. ئەوکات لە ماڵپەڕی سبەی، دواتر لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و پاشان لەپاڵ چەند وتار و بابەتێکی دیکەی نووسەرەکە، لە چوارچێوەی نامیلکەیەکدا بەناونیشانی (ئێمە و ئەوان-٢٠١١) جارێکی دی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
وتارەکەی نەوشیروان مستەفا، یەکێک لە وردترین و گرنگترین ئەو وتارانەیە، لەماوەی ساڵانی دوای نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق، لەلایەن نووسەر و سیاسییەکی کوردەوە نووسرابێت. بایەخی وتارەکە لەوەدایە، کە نووسەرەکەی، خۆی لەناو زۆرینەی ئەو ڕووداوانە بووە، کە دەیانکاتە بنەمای خوێندنەوە و شیکردنەوەکەی و بەڕوون و ڕاشکاوی، بە زمانێکی ڕەوان، تێگەیشتن و هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆسیەیەکی گرنگی وەک نەوت و پرسێکی ئاڵۆزی وەک نەوت لە پێوەندی عێراق و هەرێمی کودستان دەخاتەڕوو.
زێدپرێس بەهۆی بایەخی وتارەکە، بەتایبەت لەسەر وەختی گفتوگۆکان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق و ئەو پێشهتانەی لەمەڕ کەرتی نەوت و گازی کوردستان هاتوونەتە پێش، جارێکی دی وتارەکە بیردەخاتەوە، لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەی لەمەڕ هەنگاونان بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گازی عێراق دەستی پێکردووە.