Site icon Zed Press

داواى لیستی پله‌به‌رزكردنه‌وەی فەرمانبەران و چه‌ند سه‌رنجێكی خێرا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکوومەتی هه‌رێم له‌ 24/3/2024 نووسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كان كردووە، تێیدا داوای كردووه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لیستی مووچه‌ی مانگی (٣)، لیستێكی تر ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجامدرابێت له‌ كاتی شایسته‌یان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.

 

ئه‌م نووسراوه‌ به‌رچاوڕوونی پێویستی تیدا نییه‌ بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ وه‌كوو خۆی نائاساییه‌ و ناكرێت به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته‌ هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی مووچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه‌ و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌و جۆره‌ چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو:

 

 

به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ چه‌ند ساڵه‌ فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه ‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رمووچه‌ كه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته‌ له‌گه‌ڵ  پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایسته‌یانه‌وه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ئه‌و سه‌رمووچانه‌یش ڕاست بكرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مانی مووچه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆیان به‌ستراوه‌ و وه‌ریانگرتووه‌، به‌م جۆره‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ له‌كاتی شایسته‌وه‌ ده‌بیته‌ هۆی گۆڕان و زیادبوونی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و سه‌رمووچه‌كانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تاكوو ئێستا، چونكه‌ زۆرینەی‌ ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له ‌مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین.

 

 

 

Exit mobile version