بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر به خێرایی ئاماژه به ئه‌زمونی بنیاتنانی سۆسیالستی به تایبه‌تمه‌ندی چینی بكه‌ین ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته بۆ دوو قۆناغ پۆلێن بكرێت كه بریتین له قۆناغی پێش چاكسازی و كرانه‌وه و قۆناغی دوای چاكسازی و كرانه‌وه، كه دوو قۆناغی تێکههڵكیش و دانه‌بڕاون له یه‌كتر، به‌ڵام بوونی ناكۆكییه‌كان بنه‌مایه بۆ دابه‌شبوونی ئه‌م ئه‌زمونه به دوو قۆناغ.
هه‌رچه‌نده له قۆناغی یه‌كه‌م و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له 1949 حزبی شیوعی چین توانی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌رچاو به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی له بواری نوێبوونه‌وه، و یه‌كگرتنی وڵات، و بوونی چین به ده‌وڵه‌تێكی زلهێز له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، و ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له سیستمێكی نوێ، و سه‌قامگیركردنی هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ، و بنیاتنانی ئابووری، و دانانی پلانی پێنچ ساڵه‌ی یه‌كه‌م، له ساڵی 1953 تا ساڵی 1957، و دانانی بناغه‌ی سیستمێكی سیاسی سۆسیالستی، و بایه‌خدان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان، و … هتد، به‌ڵام له هه‌مان قۆناغدا هه‌روه‌ك چۆن ما‌و تسی تونگ ده‌ڵێت كه پڕۆسه‌یه‌كی نوێ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش ناكۆكی نوێی تێدایه، و مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیی ئه‌م پڕۆسه نوێیه هه‌ر له كاتی له دایكبوونییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له قۆناغی یه‌كه‌مدا كۆمه‌ڵێك ناكۆكی له‌و ئه‌زموونه‌دا په‌یدابوو له‌وانه سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی (بازدانی گه‌وره) كه حزب به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی له كاتی كورتدا، بڕیار دابوو؛ كۆمه‌ڵێك ئامانج له ئاستێكی به‌رزدا له بواری به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدا خسته‌ڕوو، داوای ده‌كرد كه دوو هێنده، گه‌شه به به‌رهه‌می كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بدرێت. تێكڕای ئه‌م خاڵانه بوو به‌هۆی لاسه‌نگییه‌كی مه‌ترسیدار له ئابووری چیندا.
ئه‌و هه‌نگاوه ئابوورییانه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی ئه‌نجام درا، بوو به هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابووری نیشتمانی، و چین له ساڵانی 1959 تا 1961 قۆناغێكی دژورا و مه‌ترسیداری به‌ڕێ كرد.
له 16ی ئایاری 1966دا (شۆڕشی ڕۆشنبیری) له چین ڕاگه‌یەنرا كه تا ساڵی 1976 به‌رده‌وام بوو. له‌م ماوه‌یەدا شێواندنێكی سه‌رانسه‌ری له بارودۆخی ناوخۆیی چین ڕووی دا.
له ساڵی 1976دا كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گه‌وره له چین ڕوویان دا، له‌وانه سێ سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی چین كۆچی دواییان كرد، كه بریتی بوون له شو ئان لای، تشو ده، ما‌و تسی تونگ، و بزووتنهوهیكی جه‌ماوه‌ری دژ به تاقمێكی چوار كه‌س له سه‌ركردایه‌تی حزب ڕووی دا كه ناونران به گرووپی “چوار چه‌ته”. له ته‌ممووزی هه‌مان ساڵدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره له شاری تنغشان به پله‌ی 7.8 ڕووی دا و بوو به هۆی مردنی 240 هه‌زار كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س.
له 6ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا مه‌كته‌بی سیاسی حزب كۆتایی به ڕۆڵی گرووپی “چوار چه‌ته” هێنا، و “شۆڕشی ڕۆشنبیری” كۆتایی هات، و حزب شوێنی خۆی گرته‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به سستی به‌ڕێوه دەچوون.
له 7ی ته‌ممووزی 1977 و له كۆبۆنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا و له ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزب، دنك شیاو بینگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی حزبی گه‌ڕایه‌وه.
سه‌ره‌تای خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی چاكسازی و كرانه‌وه له 10ی ئایاری 1978 به وتارێك به ناونیشانی “پراكتیك ته‌نها پێوه‌ری ڕاستییه” له بڵاوكراوه‌ی “په‌ره‌سه‌ندنی تیۆری” كه قوتابخانه‌ی حزبی سه‌ر به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ریده‌كرد، خرایه ڕوو، ئه‌م وتاره‌ش به چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هو یاو بانگ بوو كه به‌رپرسی قوتابخانه‌ی حزبی بوو. ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن دنك شیاو بینگ و كۆمه‌ڵێك هاوڕێی سه‌ركردایه‌تی حزب په‌سه‌ندكرا، و ڕێگای بۆ بنیاتنانی هێڵێكی نوێی له كاروانی حزبدا ده‌ستنیشان كرد كه بنه‌ماكه‌ی سه‌رله‌نوێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای سۆسیالزمه له ڕێگای واقیعه‌وه.
له‌و كاته‌شدا كه حزبی شیوعی چین چاكسازی و كرانه‌وه به سیاسه‌تێكی فه‌رمی و بابه‌تی داده‌نێت، ئه‌مینداری گشتی حزب زۆر به ڕوونی ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فی هزری چاكسازی و كرانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات، و له وته‌یه‌كی بۆ توێژینه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌ته، ده‌ڵێت: له پڕۆسه‌ی چاكسازیدا گرفت نییه كه گۆڕانكاری له هه‌ندی بواردا هه‌بێت، و له هه‌ندێكی دیكه‌دا نه‌بێت. كرۆكی بابه‌ته‌كه له‌وه‌دایه كه چی ده‌بێت بگۆڕدرێت، و چی دی زه‌مه‌ن هه‌رچه‌ند درێژه بكێشێت، قابیلی گۆڕان نییه، و ناكرێت ئێمه كوێرانه لاسایی خه‌ڵكی دیكه بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی و كرانه‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ین، ئه‌وا ڕێگاكه‌مان داخراوه، و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ڕێگای سۆسیالستی جێبهێڵین دیسانه‌وه ڕێگاكه‌مان داخراوه.
قۆناغی یه‌كه‌م له سێیه‌مین دانیشتنی ته‌واوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی یانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزب له ساڵی 1978 ده‌ستپێده‌كات. له‌م دانیشتنه‌دا پێشنیازی به‌رپرسانی بواری كاری ئابووری كه تشن یون سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، په‌سه‌ندكرا، و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب ڕێسایه‌كی كاركردنی ئابووری له چوار ده‌سته‌واژه‌دا بڕیاردا، كه بریتی بوون له: “هه‌مواركردن، چاكسازی، ڕاستكردنه‌وه و باشكردن”.
له‌م قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامانجی گرنگ ده‌ستنیشان كران، وه‌ك كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری چین بتوانێت خۆی له گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئابووری جیهان بگونجێنێت، و جه‌خت له‌سه‌ر بواری كشتوكاڵ و پاشتركردنی پیشه‌سازی قورس و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رگری، له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان بكرێت، و كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان سه‌رله‌نوێ بنیات بنرێنه‌وه. ئه‌وه بوو كێڵگه كشتوكاڵییه گشتییه‌كان به‌سه‌ر خێزانه جووتیارهكاندا دابه‌شكران، ماوه به پڕۆژه‌ی تایبه‌ت درا، و ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی پیشه‌سازی قورس و كه‌رتی وزه و كانزا به‌رده‌وام بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه نامهركەزی له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان ئه‌نجام درا، و چاكسازی له سیاسه‌تی نرخ كرا، و مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت درا. له بواری بازرگانیدا ئاسانكاری به‌رچاو كرا و گومرك كه‌م كرایه‌وه، و ماوه به حوكومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان درا كه نوێنه‌ری بازرگانییان له ده‌ره‌وی وڵات‌دا هه‌بێت، و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن، و كار بۆ چوونه نێو ده‌زگا دارایی و بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرا، و هه‌ژموونی بیرۆكراتی حزب له‌سه‌ر ده‌زگا ئیدارییه‌كان كه‌مكرایه‌وه، و بایه‌خ به بواری گه‌شتوگوزار درا.
بنه‌مای بیركردنهوی هزری ئه‌م قۆناغه له بواری سیاسه‌تی ئابووریدا بریتی بوو له‌وه‌ی كه ئابووری به پلان و نه‌خشه بۆكێشراو به پله‌ی یه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی ئابووری بكات، و ئابووری بازاڕ به پله‌ی لاوه‌كی بێت.
قۆناغی دووه‌می سیاسه‌تی چاكسازی و كرانه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا له چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزب له ساڵی 1992وه ده‌ستیپێكرد و تا به‌ستنی هه‌ژده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزب له ساڵی 2012، به‌رده‌وام بوو.
یه‌كێك له ڕووداوه به‌رچاوه‌كانی ئه‌م قۆناغه بریتی بوو له ئاخافتنه‌كانی دنك شیاو بینگ له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ باشوری چین، و تیایدا سه‌باره‌ت به ئاڕاسته‌كردنی ئابووری چین، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاڵۆزی دایه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا دنك شیاو بینگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه جیاوازی نێوان سه‌رمایه‌داری و سۆسیالستی له بواری ته‌نها بابه‌تی پلان و بازاڕدا نییه، و بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بزانین كه ئابووری پلاندانان مانای سۆسیالستییه، و ئابووری بازاڕ مانای سه‌رمایه‌دارییه، و ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه نییه، و هه‌ر دوو شێواز ته‌نها ئامرازن، و ده‌كرێت بازاط بگونجێنین بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی سۆسیالستی. سۆسیالستی بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داریدا سه‌ركه‌وێت ده‌بێت سوود له سه‌رجه‌م به‌رهه‌می شارستانی كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌كان وه‌ربگرێت.
بابه‌تی “ئابووری بازاڕی سسشیالستی” به تێگه‌یشتینی چینی، له لایه‌ن دوو بۆچون و ئاڕاسته‌ی سیاسی و هزری جیاوازه‌وه، ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت. به‌شێك له‌و بۆچوونانه‌ی كه له ژێر كارتێكردن و هه‌ژموونی كۆنی سۆڤیه‌تی جارانه، پێی وایه سۆسیالیستی بریتییه ته‌نها له خاوه‌ندارێتی گشتی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، و ئه‌گه‌ر به هه‌مان ئاست ته‌ماشای خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت بكرێت، ئه‌وا له بینیاتنانی سۆسیالستی ده‌رده‌چین، و له سۆسیالستیدا ته‌نها ئابووری سۆسیالستی هه‌یه، و ئابووری بازاڕی سۆسیالستی مانای بنیاتنانی سه‌رمایه‌دارییه.
لایه‌نی دووه‌م كه ڕه‌خنه له‌م مۆدیله ده‌گرێت لایه‌نی سه‌رمایه‌دارییه كه پێی وایه ئه‌م جۆره مۆدیله له ئاڕاسته‌ی ئابووریدا هاوكات نییه لەگه‌ڵ گۆڕانكاری سیاسی و گرتنه‌به‌ری مۆدێلی سه‌رمایه‌داری له سیستمی سیاسی‌دا.
به‌م شێوه‌یه چه‌مكی ئابووری بازاڕی سۆسیالستی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕێگای سۆسیالزمه بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندن، و به‌رهه‌می پراكتیك و داهێنانی تیۆری تێكۆشانی حزبی شیوعی چین و گه‌لی چینه، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی ڕێگای سه‌رمایه‌داری. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه چه‌مكی “ئابووری بازاڕی سۆسیالستی” جیاوازه له چه‌مكی “ئابووری بازاڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له دوای دووهه‌مین شه‌ڕی جیهانی له لایه‌ن ئه‌لفرید ئهرماك و لۆدفیگ ئیرهارت له چوارچێوه‌ی مانه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری خرایه ڕوو.
بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به چه‌مكی گه‌شه‌پێدان له دوا گۆنگرهكانی حزبدا به‌م شێوه‌یه بووه:
ــ جیانگ تسه مین كه له نێوان 24 یونیو 1989ــ 15 نۆفمێبەر 2002 ئه‌مینداری گشتی حزب بوو:
كۆمه‌ڵێك خاڵ له بابه‌تی ” مامه‌ڵه‌كردنی ڕاسته‌قینه له كاتی بنیاتنانی نوێگه‌ری سۆسیالستی” خسته‌ڕوو كه خۆی له له په‌یوه‌ندی نێوان چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیری، و په‌یوه‌ندی نێوان خێرایی و ئاكامه‌كان، و په‌یوه‌ندی نێوان بنیاتنانی ئابووری و دانیشتوان و داهات و ژینگه، و په‌یوه‌ندی نێوان پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و كه‌رتی خزمه‌تگوزاری… هتد، ده‌بینێته‌وه.
ــ له شانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزب ئه‌مینداری ئه‌و كاته‌ی حزب هو جین تاو چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی زانستی خسته‌ڕوو كه مه‌به‌ست لێی مرۆڤه، و بریتییه له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و سه‌رانسه‌ری و هه‌ماهه‌نگ.
له‌م بواره‌شدا مه‌به‌ست له گه‌شه‌پێدانی زانستی بلاندانانی یه‌كگرتوو، و تێڕوانینی سه‌رانسه‌ری، و دانانی پلانی سه‌رانسه‌ری گه‌شه‌پێدانه له پێنج بواری سه‌ره‌كی كه ئه‌مانه‌ن: گه‌شه‌پێدانی شار و لادێ، گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌شه‌پێدانی هاوئاوازی مرۆڤ و سروشت، و گه‌شه‌پێدانی خوجه‌یی، و كرانه‌وه بەرانبه‌ر ده‌ره‌وه.
ــ له ڕاپۆرتی سیاسی حه‌ڤده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزب ساڵی 2007دا ئاماژه كرا كه “حزب ده‌بێ ئاڵای مه‌زنی سۆسیالستی به تایبه‌تمه‌ندی چینی به‌رزبكاته‌وه و به قوڵی چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی زانستی جێبه‌جێ بكات”.
ــ له هه‌ژده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزب ئاماژه كرا كه چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی زانستی به‌رهه‌می هزری و پراكتیكی سێ نه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه، و “تێڕوانینێكی زانستییه و بۆ سه‌رچاوه‌ی ماركسیزم ـ لینینزم و، بیروبۆچوونی ما‌و تسی تونگ، و تیۆریی دنك شیاو بینگ، و بۆچوونی سێ نوێنه‌رایه‌تی، ده‌گرێته‌وه، و هه‌رده‌م به‌پێی سه‌رده‌م له پێشكه‌وتندایه، و پرەنسیپی گرنگی ڕێپیشانده‌ری گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، و بیروبۆچوونێكی ستراتیجی گرنگه و ده‌بێ بۆ جێبه‌جێكردن و په‌ره‌پێدانی سوشیالیستی، پێوه‌ی پابه‌ند بین”. هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی زانستی له په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حزیدا به ڕێنمایی و ڕێپیشانده‌ری كار ده‌ستنیشان كرا.
ــ له نوزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی چین ئاماژه به پابه‌ندبوون به “بیرۆكه‌ی گه‌شه‌پێدانی نوێ” كرا، به‌و پێیه‌ی گه‌شه‌پێدان له وڵات‌دا بناغه و كلیلی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانه، و پێویسته گه‌شه‌پێدان زانستی بێت و بابه‌ته‌كانی داهێنان، هه‌ماهه‌نگی، سه‌وزیی، كرانه‌وه، و سوودوه‌رگرتنی گشتی، له‌خۆبگرێت. ئه‌م گه‌شه‌پێدانه به‌نده به ده‌ستگرتن به سیستمی سۆسیالیستی له وڵات‌دا، بەبێ دوودڵی له چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گشتی، و هاندان و پشتگیری و ڕێنمایكردنی كه‌رتی ناگشتی، و تواناسازكردنی ڕۆڵی بازاڕ له دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وت، و كاراكردنی ڕۆڵی حكوومه‌ت له بواری پاڵپێوه‌نانی گه‌شه‌پێدان به شێوه‌یه‌كی باشتر، هاوكات له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی نوێ و كه‌رتی زانیاری، و ئازووقه، و نوێكردنەوەی بواری كشتوكاڵ، و ده‌ستپێشخه‌ری له جیهانگیری ئابووری، و پهرەپێدانی ئابوورییه‌كی كراوه”.
ــ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای تێكڕای ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه له بواری گه‌ڵاڵه‌بوونی چه‌مكی “گه‌شه‌پێدانی زانستی” بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م چه‌مكه بابه‌تێكی تیۆری گرنگه كه پراكتیك و پێداویستییه بابه‌تییه‌كانی واقیعی كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له بوون و له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م چه‌مكه بینیوه، و ده‌رگای گۆڕانكاری تیایدا دانه‌خراوه. هه‌ر بۆیه له پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه به‌پێی سه‌رده‌م له پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریدایه.
سه‌باره‌ت به سروشتی گه‌شه‌پێدان شی جین بینگ ده‌ڵێت: “پراكتیك پێمان ده‌ڵێت كه گه‌شه‌پێدان پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری به‌رده‌وامه، و ژینگه‌ی گه‌شه‌پێدان سه‌قامگیر و به‌سته‌ڵۆك و چه‌قبه‌ستوو نییه، به‌ڵكو له گۆڕانكاریدایه، و مه‌رجه‌كانی گه‌شه‌پێدانیش سه‌قامگیر نین و له گۆڕانكاریدان، بۆیه زۆر ئاساییه كه خودی چه‌مكی گه‌شه‌پێدان له گۆڕانكاریدا بێت”.
هه‌ر له‌م وتاره‌دا بنه‌ماكانی گه‌شه‌پێدان كه بریتین له داهێنان، هه‌ماهه‌نگی، سه‌وزیی، كرانه‌وه، و سوودوه‌رگرتنی گشتی، به وردی ڕوون كرانه‌وه و پێناسه‌یكی زانستی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌مایانه كرا.
ــ ئاڕاسته‌ی شی جین بینگ:
یه‌كه‌م: داهێنان له گه‌شه‌پێدان كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ته‌وژمی گه‌شه‌پێدانه.
دووه‌م: هه‌ماهه‌نگی له گه‌شه‌پێدان كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگییه له‌م پڕۆسه‌یدا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی كه هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمه‌كان و له نێوان شار و گوند، و ئابووری و كومه‌ڵگا، و شارستانی مادی و شارستانی ڕۆحی.
سێیه‌م: ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدانێكی سه‌وز كه مه‌به‌ست لێی هاوئاوازی و هاوسۆزییه لە نێوان مرۆڤ و سروشت به ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاربۆن له ئه‌نجامدانی شۆڕشی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی و گۆڕانكاری پیشه‌سازی.
چواره‌م: گه‌شه‌پێدانی كراوه‌یی كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نێوان ئاستی گه‌شه‌پێدانی ناوخۆیی خۆجه‌ییه له‌گه‌ڵ ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌شه‌سه‌ندندا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی ئابووری جیهانه‌وه هه‌یه.
پێنجه‌م: گه‌شه‌پێدانێك كه هاوسه‌نگی هاوته‌ریبی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی زامنكردنی سه‌قامگیری وڵات، و سوودوه‌رگرتنی جه‌ماوه‌ری گه‌ل له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌شه‌پێدان.
ــ چه‌مكی گه‌شه‌پێدان له ڕاپۆرتی بیسته‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی چین له 2022
بیسته‌مین كۆنگره 16 ئۆكتۆبه‌ری 2022
ئاماژه‌كردن بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی سۆسیالیستی به‌تایبه‌تمه‌ندی چینی و فرەوانكردن و په‌ره‌سه‌ندنی گشتگیرانه‌ی دیموكراتی گه‌لی و جه‌ختكردن كه گه‌ل سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ته.
ـ خستنه‌ڕووی چه‌مكی مۆدێرنیزاسیۆنی چین.. ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ئاشتییانه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆدێرنیزاسیۆنه: سه‌ركردایه‌تی حزب، ژماره‌ی دانیشتوان، هه‌موو گه‌ل سوودی لێوه‌رگرێت، هاوسه‌نگی نێوان شارستانی مادی و مه‌عنه‌وی، مرۆڤ و سروشت، ڕێگای ئاشتی.
ـپه‌یوه‌ندی نێوان گه‌شه‌پێدانی جیهانی هاوبه‌ش و ئاسایشی هاوبه‌ش و ده‌ستپێشخه‌ری شارستانی جیهانی.
ئامانجی گه‌شه‌پێدان: تا 2035 چین ببێته هێزێكی ئابووری، ته‌كنۆلۆجی زانستی، هێزێكی نیشتمانی گشتگیر.
هێڵی گه‌شه‌پێدان: به‌رهه‌مهێنانی له پیشه‌سازیدا، ئینفۆرماتیك معلوماتیه، شارستانیكردن، مۆدێرنه‌ی بواری كشت‌وكال، نوێبوونه‌وه‌ی سیستماتیك له حوكمی ده‌وڵه‌ت، چه‌سپاندنی دیموكراتی میللی، حوكمی یاسا، ته‌ندروستی، ژینگه.
ئامانج بۆ پێنج ساڵ: گه‌شه‌پێدانی به‌های به‌رزی ئابووری، توانای خود. سیستمێكی ئابووری نوێ، به‌رده‌وامبوون له چاكسازی و كرانه‌وه، حوكهمهی ده‌وڵه‌ت.. سه‌قامگیربوونی ئابووری بازاڕی سۆشیالیستی.. ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ژیانی كه‌لتووری، زیادبوونی داهاتی دانیشتوان و گه‌شه‌ی ئابووری، بەرزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتی، ڕێکخستنی ژیان له شار و دێ، چه‌ساندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزكردنەوەی ئاستی چین له بواری نێوده‌وڵه‌تیدا.
ــ كۆبونه‌وه‌ی سێیه‌مین خولی گشتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی گۆنگره‌ی بیست له 18ی ته‌مووزی 2024
ـ جهختكردنەوە له‌سه‌ر كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی بیست و خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له بواری قوڵكردنه‌وه‌ی چاكسازی و پێشخستنی پڕۆسه‌ی مۆدیرنیزاسیۆنی چینی.
جێبه‌جێكردنی هزری نوێی گه‌شه‌پێدان. گه‌شه‌پێدانی هزری نوێی به‌رهه‌مهێنان. ئازادكردنی هێزی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و سه‌قامگیری و داهێنان و ئازادی عه‌قڵ.
چه‌مكی هێزی به‌رهه‌مهێنانی نوێ.
جهختكردنەوە له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ته‌واوكردنی بنیاتنانی ئابووری و سیاسی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی ئیكۆلۆجی.
جهختكردنەوە له‌سه‌ر چوار بابه‌تی گشتگیر و گرێ‌دراو به‌یه‌كتر: بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌ران به گشتگیری، قوڵكردنه‌وه‌ی چاكسازی به شێوه‌یەكی گشتگیر، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر حوكمی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا، بوونی دیسپلین له ئیداره‌كردنی حزب به گشتگیری.