Site icon Zed Press

گەڕێكی تری بانگدان لە ماڵتا

سەرەڕای سەرجەم بەربەستەکان، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق پێکهێنرا، ئەمەش بە پێچەوانەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانەوە کە هێشتا نە پەرلەمانەکەی کارا کراوەتەوە و نە کابینەی نوێی حکوومەتیش پێکهێنراوە.

 

بە شێوەیەکی گشتی، دیمەنی سیاسی و ئابووریی عێراق بەدەست ناڕوونیی ستراتیژی و نادیاریی ئاسۆی داهاتووەوە دەناڵێنێت، بە جۆرێک کە قەبارەی هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەمى زۆر زیاترن لە دەرفەتەکان.

 

لە نێو ئەم تەمومژە سیاسییەدا، تاکە هێڵێکی دیار و پێشبینیکراو، بریتییە لە بەردەوامیی هەڵوێستە توند و سیاسەتە ناوەندگەراکانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم، كە ئەگەری زیاترە دۆخی پەیوەندییە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو خراپتر ببەن.

 

ئێمە بەدرێژایی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوو و بەرلەوەی کێشەکان وەک ئێستا بەشێوەی هەرەسی بەفر بەرەو ڕووی هەرێم ببنەوە، لەگەڵ غلۆربوونەوەی هەر كلۆ بەفرێكی ئەو کێشانە قسەمان دەكرد و لەگەڵ دانانی هەر تەڵە و لوغمێک و نەخشەكێشان بۆ دروستكردنی هەر گرفتێك زیاتر لە جارێك و دووان و سیان هۆشداریمان دەدا، ئێمە بەدرێژایی ئەو ساڵانە وەك بانگبێژەكەی ماڵتامان لێ هاتبوو.

 

خەوشی ئەو بابەتانە زۆرەو سەربوردەی گرفتەکەیش دوور و درێژە، بۆیە هەڵیدەگرین بۆ کاتێکی تر .

 

لێرەدا تەنها لەسەر ئەو هەنگاوە نوێ و مەترسیدارانەوە ڕادەوەستین کە بە ئەگەری زۆرەوە لەم چەند ساڵەی داهاتوودا بەغدا کاریان لەسەر دەکات و ڕووبەڕووی هەرێمیان دەكاتەوە، بەبێ ڕەچاوكردنی ئەوەی هەر كەسێك سەرۆكی حكوومەت یان وەزیری دارایی عێراق بێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

* (بانگبێژەکەی ماڵتا) ئیدیۆمێکی باوە بەتایبەت لە زمانی عەرەبیدا بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێک دەکات یان قسەیەک دەکات بەبێ ئەوەی کەس گوێی لێ بێت یان گرنگی پێ بدات. چیرۆكی پشت ئەم ئیدیۆمەیش چەند گێڕانەوەیەكی هەیە، باوترینیان ئەوەیە كە زیاتر لە 100 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ئینگلیزەكان چەند كەسێك لە سیاسی و پیاوانی ئایینی لە میسرەوە دووردەخەنەوە بۆ دورگەی ماڵتا، كاتی نوێژ دێت و خێرا یەكێك لە پیاوە ئایینیە میسرییە دوورخراوەکان بە دەنگی بەرز دەست دەكات بە بانگدان، بەڵام نە كەس گوێی لێ دەگرێ و نە كەس بەدەنگ بانگەكەوە دێ و نە هیچ بایەخی پێ دەدرێ، چونكە دەمێكە موسڵمانان لەوێ نەماون.

 

* (پاژنەی ئەخیل) وەک ئیدیۆم ئاماژەیە بۆ خاڵی هەرە لاواز، سەرچاوەکەی ئەفسانەیەکی گریکییە.

Exit mobile version