Site icon Zed Press

مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانی دابەش دەکرێت

سبەی دووشەم دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی.

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێم لە سنوری سلێمانی ئاگادار کردەوە، کە سبەی دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا لە کرێکارانی خانەنشینکراو دەکات، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سەردانی بانکی مەڵکەندی بکەن بۆ وەرگرتنی هەردوو مووچەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٤.

Exit mobile version