بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، دەرفەتەکانی دامەزراندن پێوەستن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە.
وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لە ئارەزوومەندان کردووە به پڕكردنهوهی زانیارییهكانی فۆرمەکە بهڕاستی و دروستی هەلی دامهزراندن بهشێوهی گرێبهست لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە، بەدەست بهێنن و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەتۆماركردنی زانیارییهكان به ههڵه یان به كهموكورتی هەلی دامهزراندنیان له دهست دهچێت و فۆرمهكهت پوچهڵ دهكرێتهوه.
تێبینی
١. ئەم فۆڕمە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.
٣. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
٤. پاش ووردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٥. تەنیا یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.
٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ڕەگەز عێڕاقی بێت.
٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنووسێت.
٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت.
١٠. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
١١. پسپۆڕییە داواکراوەکان بریتین لە:
-ئەندازیاری کشتوکاڵی
-ڕابەری کشتوکاڵی/ دبلۆم
– ئەندازیاری ئاودێری
-پزیشکی ڤێتێرنەری/ بەکالۆریۆس
-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
– جیۆلۆجی
– یاسا
– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
– کارگێڕی /دبلۆم
– ژمێریاری/بەکالۆریۆس
– |ڕووپێو
– شوفێر
١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
– نمرەی دەرچوون
– ساڵی دەرچوون
– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ
– کەسوکاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید ٥ خاڵ
-بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ
-ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەر ساڵێک
کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە
– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.
– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.
لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنجشەم ٢٠٢٤/٥/٢ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.
لینکی ناوتۆمارکردن