هه‌واڵ

هەلی دامەزراندن لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، دەرفەتەکانی دامەزراندن پێوەستن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە.

وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لە ئارەزوومەندان کردووە به‌ پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی فۆرمەکە به‌ڕاستی و دروستی هەلی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لەو‌ بەڕێوەبەرایەتییانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە، بەدەست بهێنن و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەتۆماركردنی زانیارییه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌موكورتی هەلی دامه‌زراندنیان له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

 

‎تێبینی

‎١. ئەم فۆڕمە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

‎٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.

‎٣. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.

‎٤. پاش ووردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎٥. تەنیا یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ڕەگەز عێڕاقی بێت.

‎٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنووسێت.

‎٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

‎٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت.

١٠. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.

١١. پسپۆڕییە داواکراوەکان بریتین لە:

-ئەندازیاری کشتوکاڵی

-ڕابەری کشتوکاڵی/ دبلۆم

– ئەندازیاری ئاودێری

-پزیشکی ڤێتێرنەری/ بەکالۆریۆس

-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم

– جیۆلۆجی

– یاسا

– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس

– کارگێڕی /دبلۆم

– ژمێریاری/بەکالۆریۆس

– |ڕووپێو

– شوفێر

 

‎ ١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە

– نمرەی دەرچوون

– ساڵی دەرچوون

– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ

– کەسوکاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید ٥ خاڵ

-بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ

-ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەر ساڵێک

کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە

– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.

– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.

لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنجشەم  ٢٠٢٤/٥/٢  کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

 

لینکی ناوتۆمارکردن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...