لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانیان بەناوی (م. أ. د) دەستگیر کردووە.
بازرگانەکە خەڵکی وڵاتی هندستانە، ، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکە کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاووڵاتییەکی بیانی کە بەمەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێ بوون.