هه‌واڵ

لە هەولێر بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانەوە دەستگیر کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ‎دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانیان بەناوی (م. أ. د) دەستگیر کردووە.

بازرگانەکە خەڵکی وڵاتی هندستانە، ، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، ‎تۆمەتبارەکە کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاووڵاتییەکی بیانی کە بەمەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێ بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...