وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پووچەڵکردنەوەی سێ بۆمبی چێنراو ڕادەگەیەنێت، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانرابوونەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، سێ بۆمبی چێنراو لە نزیک گوندی قوشەڵانی ناحیەی نەوجول لە میحوەری ٣ی قادرکەرەم لەلایەن هێزێكی لیوای ١٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان پوچەڵکرانەوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا و لە زاری تیمی ئەندازیاری کۆماندۆی کوردستان گوتوویەتی، بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراون.