هه‌واڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: سێ بۆمبی چێنراو پووچەڵ کرانەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پووچەڵکردنەوەی سێ بۆمبی چێنراو ڕادەگەیەنێت، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانرابوونەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، سێ بۆمبی چێنراو لە نزیک گوندی قوشەڵانی ناحیەی نەوجول لە میحوەری ٣ی قادرکەرەم لەلایەن هێزێكی لیوای ١٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری  فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان پوچەڵکرانەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا و لە زاری تیمی ئەندازیاری کۆماندۆی کوردستان گوتوویەتی، بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...