Site icon Zed Press

“نیەتێکی دوژمنکارانە دژی فەرمانبەرانی کوردستان هەیە”

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ داشکانی بەهای دینار عێراق لە هەرەسهێنان نزیک دەکاتەوە هەناردەی نایاسایی دۆلار بۆ وڵاتانی گەمارۆدراو، بووەتە هۆی ئەوەی كە سەدان ملیار دۆلاری عیراق، ناتوانێت بەهای دینار جێگیر بكات
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، هیچ پاساوێکی کارگێڕی و یاسایی بۆ نەناردنی مووچەی مانگی نیسان نییە و نیەتێکی دوژمنکارانە لە دژی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەخات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سیپان شێروانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: “دواكەوتنی تەمویلی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم تا كاتێك كە دەبووایە چاوەڕێی تەمویلی موچەی مانگی پێنجمان بكردایە، هیچ پاساوێكی یاسایی و كارگێڕی هەڵناگرێت، چونكە حكوومەتی هەرێم سەرجەم ئەركەكانی جێبەجێكردووە”.

شێروانی، کە ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: “چەندبارەبوونەوەی ئەم حالەتە، دەرخەری نیەتێكی دوژمنكارانەیە لە دژی فەرمانبەرانی هەرێم و ئامانج لێی برسییەتی و نەهێشتنی ئاسوودەیی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەتی و سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمە بە گشتی”.

ئەو، زیاتر دەڵێ: “ئەو لایەنە كوردییانەی كە پاساو بۆ ئەم سزادان و برسیكردنەی گەلی كورد دێننەوە، بەقەد بكەرانی لەم دۆخەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوانبارن”.

Exit mobile version