Site icon Zed Press

وەزارەتی دارایی: ٣٢ هەزار مامۆستا مووچەکانیان زووتر لەکاتی خۆی وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار ٣٢ هەزار مامۆستا لە کەرتی پەروەردە، مووچەکانیان زووتر لەکاتی خۆیان وەردەگرن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە کۆی ٧٥ هەزار مووچەخۆر، ئەم مانگە بۆ یەکەمجار ٣٢ هەزار مامۆستا، کە زۆرینەیان مامۆستایانی پەروەردەن، مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە زووتر لە کاتی خۆیان وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، سبەی پێنجشەم، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٤، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

Exit mobile version