Site icon Zed Press

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: دەرۆزەکردن حەرامە و هاوکاری دەرۆزەکەران مەکەن

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە فەتوایەکی نوێدا ڕایدەگەیەنێت، پێدانی زەکات و هەر هاوکارییەک بە سواڵکەران ناشەرعی و نادروستە و جەختیش دەکاتەوە کە لە بنەڕەتدا دەرۆزەکردن حەرامە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:

حوكمی ده‌رۆزه‌ كردن و هاوكاری ده‌رۆزه‌كه‌ران ڕوون دەکاتەوە

 

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:

 

كۆمه‌ڵێك له‌ ماموستایانی ئایینی و هاووڵاتییان داوای حوكمی شه‌رعییان كرد سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی ناشرینی سواڵ و (ده‌رۆزه‌)كردنی كه‌سانێك له‌ ناو كوچه ‌و كۆڵان و ترافیك و جێگه‌ گشتییه‌كاندا، كه‌ ئایا دروسته‌ هاوكاریكردنیان یان نا؟

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه ‌و گه‌رٍانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند:

 

 

بۆیه‌ داواكارین له‌ موسڵمانان كه‌ زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به‌ چینی هه‌ژار و، هاوكارییه‌كانیشیان بده‌ن به‌ كه‌سانێكی شایسته‌ی ڕه‌وشتبه‌رز كه‌ شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه‌ بكه‌ن. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: )لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا( سورة البقرة: 273.

هه‌روه‌ها داواكارین كه‌ حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێكاری پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌ ناشه‌رعی و ناشرینه‌ كه‌ نامۆیه‌ به ‌شكۆ و ڕه‌وشتی به‌رزی كورده‌واری.

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

23/ شوال/1446ه = 22/4/2025م = 2/گوڵان 2725ك

 

Exit mobile version