ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: دەرۆزەکردن حەرامە و هاوکاری دەرۆزەکەران مەکەن

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
حوكمی ده‌رۆزه كردن و هاوكاری ده‌رۆزه‌كه‌ران ڕوون دەکاتەوە
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
كۆمه‌ڵێك له ماموستایانی ئایینی و هاووڵاتییان داوای حوكمی شه‌رعییان كرد سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ناشرینی سواڵ و (ده‌رۆزه)كردنی كه‌سانێك له ناو كوچه و كۆڵان و ترافیك و جێگه گشتییه‌كاندا، كه ئایا دروسته هاوكاریكردنیان یان نا؟
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه و گه‌رٍانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند:
- كاری ده‌رۆزه‌كردن له شه‌رعدا حه‌رامه و نادروسته؛ مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌ڕاستیدا هه‌ژار و نه‌دار بێت، پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم- له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا هه‌رٍه‌شه‌ی كردووه له‌وانه‌ی كه موسته‌حه‌ق نین و ده‌رۆزه ده‌كه‌ن؛ له‌و فه‌رموودانه‌ش: ( من سأل الناس تكثراً فإنما يسأل جمراً) رواه مسلم، وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (لا تَزالُ المسأَلةُ بأحدِكُم حتَّى يَلقى اللَّهَ وليسَت في وجهِهِ مُزعةُ لَحمٍ) متفق عليه عن ابن عمر – رضي الله عنه –
- هاوكاری كردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر له غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا (مستحق)ن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكوو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
بۆیه داواكارین له موسڵمانان كه زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به چینی هه‌ژار و، هاوكارییه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ڕه‌وشتبه‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه بكه‌ن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: )لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا( سورة البقرة: 273.
هه‌روه‌ها داواكارین كه حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشه‌رعی و ناشرینه كه نامۆیه به شكۆ و ڕه‌وشتی به‌رزی كورده‌واری.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
23/ شوال/1446ه = 22/4/2025م = 2/گوڵان 2725ك