Site icon Zed Press

ئینتەرنێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەییەوە، لە بەیانییەوە هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بە هەمان میکانیزمی پێشوو، تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) دەبڕدرێت.

 

بڕیارە بەیانی یەکشەم، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکان دەست پێبکەنەوە، بەو هۆیەوە، لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەکوو کاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەوەستێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، چەند شوێنێک دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت، کە پێکدێن لە:

١- سەنتەری زانیاری “هەژماری من”، لە گەڕەکی (٣٢)ی پارک.

٢- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).

٣- سەرجەم بانکەکان.

٤- فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.

٥- داتا سەنتەری (پڕۆژەی ڕوناکی) و (پێوەری زیرەک).

 

وەزارەتەکە دەڵێ، بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمە، بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی گزی یان هەر هەوڵێکی دیکەی نایاسایی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا و ئەوەش وەک نەریتێکی ساڵانەی لێهاتووە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا.

 

Exit mobile version