Site icon Zed Press

چیتر پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک بەخۆڕایی نامێنێت

تاکوو ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک بەبێ بەرانبەر دەبێت و لە دوای ئەم ڕێککەتەوە بەخۆڕایی نامێنێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی تاکوو ئێستا پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکی پڕنەکردووەتەوە، دەتوانن تاکوو ٢٠ی ئەم مانگە(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بەبێ بەرانبەر خۆیان تۆمار بکەن، چونکە دوای (٢٠)ی ئەم مانگە، خزمەتگوزاری بێ بەرانبەر نامێنێت.

Exit mobile version