Site icon Zed Press

ترەمپ: دووەم کەسی داعشمان لەسەر ئاستی جیهان لەناوبرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی ئەبو بیلال مینۆکی لە نێجیریا ڕادەگەیەنێت و بە “دووەم کەسی داعش لەسەر ئاستی جیهان” ناوی دەبات.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی ترووس سۆشیالدا ڕایگەیاند: “ئەمشەو، بە فەرمانی من، هێزە ئازاکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی نێجیریا ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و بە وردی پلان بۆ داڕێژراویان بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد بۆ لەناوبردنی چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە گۆڕەپانی جەنگدا”.

 

ترەمپ هەروەها دەڵێ: “ئەبو بیلال ئەلمینۆکی، کەسی دووەمی داعش لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابوو دەتوانێت لە ئەفریقا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئێمە سەرچاوەمان هەبووە و بەردەوام ئاگاداری کارەکانی بووین. ئەو چیتر ناتوانێت گەلی ئەفریقا بتۆقێنێت، یان هاوکار بێت لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان”.

 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: “بە لەناوبردنی ئەو، ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەبن. سوپاسی حکوومەتی نێجیریا دەکەم بۆ هاوبەشییان لەم ئۆپەراسیۆنەدا. خودا ئەمریکا بپارێزێت!”.

 

Exit mobile version