Site icon Zed Press

ژمارەی دەستگیرکراوانی هەڵمەتی ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران گەیشتە ٦٧ کەس

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران لە عێراق تا ئێستا ٦٧ پەرلەمانتار و بەرپرسی سیاسی و فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیرکراون و  بەرپرسانی حکوومەتیش جەخت لە بەردەوامی هەڵمەتەکە دەکەنەوە.

 

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران دەست پێ کردووە، بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان تا ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوان لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی سیاسی و فەرمانبەرانی دەوڵەت کە لە دۆسیەی جیاجیای گەندەڵی تێوەگلاون گەیشتووەتە ٦٧ کەس.

 

ئێوارەی دوێنێ یەکشەم، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت و  داوایشی لەوانە کرد کە پارەی خەڵکیان لایە، بیگێڕنەوە، چونکە چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەن.

 

وەک سەرۆکوەزیران ئاماژەی بۆ کرد، گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێک کە ناکرێت لێی بێدەنگ بن.

 

Exit mobile version